بابەتتەکنەلۆجیا

دارپا جۆرێک نێوانەڕووی مێشک و کۆمپیوتەر دروست دەکات کە پێویستی بە چاندنی هیچ ئەلەکترۆدێک لە مێشکدا نییە!

دارپا جۆرێک نێوانەڕووی مێشک و کۆمپیوتەر دروست دەکات کە پێویستی بە چاندنی هیچ ئەلەکترۆدێک لە مێشکدا نییە!
تاوەکوو ئێستا، بەشی زانستی دەماری لە دارپا (باڵی زانستیی وەزارەتی بەرگری)، لەسەر چەند تەکنۆلۆژی کاری کردووە کە یارمەتیی سەربازە کەمئەندامەکان دەدات، لەوانە لاقی دەستکرد، کە بە سیستمی دەماریی مرۆڤەوە دەلکێت و پەیوەندی لەگەڵ ساز دەکات هەروەها چاندن لە مێشکدا پڕۆژەیەکی دیکەیان بووە کە یارمەتیی سەربازەکان دەدات سترێسی دوا-ترۆماتیک چارەسەر بکەن.
لە یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی دارپادا، باس لە پڕۆژەیەکی نوێی زانستی دەماری کرا کە تواناییەکی بێوێنە بە سەربازەکان دەدات. ئەل ئێمۆندی بەڕێوەبەری نوێترین بەرنامەی نۆرۆتێک لە دارپا دەڵێت “پێویستە شەڕەکەرەکان ڕێگەی نوێیان بۆ پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ ماشینەکان هەبێت، بەڵام زۆربەی ئەو تەکنۆلۆژییانەی تا ئێستا پەرە دراون پێویستییان بە نەشتەرگەری هەیە، ئەوەی ئێمەی گەیاندە ئێرە نامانگەیەنێتە ئەو شوێنەی مەبەستمانە”.
بەرنامەی بەرەی نوێی نۆرۆتەکنۆلۆژی بێ نەشتەرگەری ناسراو بە N3، لەسەر تەکنۆلۆژییەک سەرمایەگوزاری دەکات کە بتوانێت بە وردبینییەکی زۆرەوە سیگناڵەکان لە نێوان مێشک و ماشینێکی دەرەکیدا ئاڵوگۆڕ بکات. بەبێ ئەوەی کە پێویست بکات سەری کەسەکە نەشتەرگەری بکرێت بۆ چاندن یان وایەربەندی. بەرنامەکە لە مانگی مارسدا ڕاگەیەنرا، بەڵام ئێستا ئەل ئێمۆندی ئەو توێژەرانەی کە دەبێت لەسەر پڕۆژەکە کار بکەن دەستنیشان دەکات.
ئەم تەکنۆلۆژییە نوێیە لەوانەیە تەنیا بۆ کەڵکی سەربازی نەبێت هەر وەک جاستن سانچیز بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنۆلۆژییە زیندەوەرناسییەکان لە دارپا دەڵێت “ئەمە دەبێتە هۆی هاتنە ئارای تەکنۆلۆژییە نوێیەکان”.
لە ئێستادا تەنیا بە چاندنی ئەلەکترۆدەکان لە توێخی مێشکدا دەکرێت کە بە وردبینییەوە سیگناڵەکانی مێشک بخوێنرێنەوە، واتە دەبێت ئامێرێک لە مێشکدا بچێنرێت کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ نۆرۆنەکان پەیوەندی هەبێت، بەڵام دوو ڕێگە هەن بۆ ئەوەی کە بەبێ چاندن سیگناڵەکان بخوێنرێنەوە یەکیان ئەلەکترۆئەنسفالۆگرام و ئەویتریان TDCS کە شێوازێکە بۆ هاندانی مێشک بە مەبەستی چارەسەری خەمۆکی، باشترکردنی تواناییە وەرزشییەکان و هتد.

 

سانچیز دەڵێت ئامانجی ئەم تویژینەوەیە ئەەیە کە بە وردبینیی چاندنی ئەلەکترۆد لە مێشکدا بتوانین سیگناڵەکانی مێشک بگوازینەوە. بەرنامەی N3 دەیهەوێت تەکنۆلۆژییەک پەرە پێبدات کە سیگناڵەکانی مێشک بخوێنێتەوە و زانیاریی لە ١ میلیمەتری سێجادا لە شانەکانی مێشکدا بنووسێت و ئەم کارە لە ١٠ میلی چرکەدا جێبەجێ بکات. بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەوە و لەو کاتە کەمەدا سەرەڕای هەبوونی ڕێگرێکی وەک کاسەسەر، دەبێت توێژەران بە شوێن ڕێگەیەکی دیکە بۆ دۆزینەوەی چالاکییە دەمارییەکاندا بگەڕێن.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی ئەم بەرنامە چوار ساڵەیەدا، توێژەران بتوانن تەکنۆلۆژییەکە بە ئامانجی کاری سەربازی بخەنە ڕوو، بۆ وێنە بتوانن فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین یان جێتێکی شەڕکەر کە هاوشێوەسازی کراوە کۆنترۆڵ بکەن.
سەبارەت بە کەڵکی مەترسیدار پرسیاریان لە ئێلمۆندی کرد، بەڵام ئەو وتی کە ئەم تەکنۆلۆژییە بۆ بەرگریی سایبرییە، وتی “لە جیاتی ئەوەی لەسەر ڕایەڵەی کۆمپیوتەری بێت، لەناو ڕایەڵەکە دەبیت”.

سەرچاوە:
https://spectrum.ieee.org/the-human-os/biomedical/bionics/darpa-wants-brain-interfaces-for-able-bodied-warfighters

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button