بابەتزانستە بنەماییەکان

کۆمەڵێک بڵقی سەرنجڕاکێش لەژێر زەویدا کە دەکرێت لە ئۆقیانووسێکی دێرینی ماگمایی جێمابێتن

کۆمەڵێک بڵقی سەرنجڕاکێش لەژێر زەویدا کە دەکرێت لە ئۆقیانووسێکی دێرینی ماگمایی جێمابێتن

کۆمەڵێک بڵقی سەرنجڕاکێشی قووڵ لە کەوڵی زەویدا هەن، ئەگەری ئەوەی هەیە کە مادەی کانزایی جێماو لە ئۆقیانووسێکی ماگمایی دێرین بن و لە بەریەککەوتنێکەدا دروست بووبێتن کە مانگیش دروست بووە.

ئەم بڵقانە پێیان دەوترێت ناوچەی خێرایی زۆرنزم، لە قووڵایی کەوڵی زەویدا نزیک لە ناوکەی زەوی دۆزراونەتەوە. کاتێک شەپۆلی لەرەیی بوومەلەرزەکان لەو بڵقانەوە تێدەپەڕن، شەپۆلەکان زۆر هێواش دەبنەوە. ئەمەش دەریدەخات کە بڵقەکان لە بەشەکانی دیکەی کەوڵی زەوی جیاوازن بەڵام نازانرێت کە جیاوازییەکەیان چۆناوچۆنە.

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئەم بڵقانە لە ماددەی کانزایی ئۆکسایدی دەوڵەمەند بە ئاسن بە ناوی مەگنێسیۆوستیت بن. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئاماژەیە بەوەی ئۆقیانووسێکی ماگمایی ٤.٥ میلارد ساڵ لەمەوبەر هەبووە، کاتێک بەردێکی گەورەی فەزایی بەر زەوی کەوتووە، لە ئەنجامدا مانگ دروست بووە و لەوانەیە بەشی گەورە لە هەسارەکەمان توابێتنەوە.

پڕۆفیسۆر جێنیفێر جەکسن، مامۆستای فیزیکی ماددە کانزاییەکان لە ئەنستیتوتی تەکنۆلۆژیی کالیفۆرنیا دەڵێت “ئەگەر ئەوە بسەلمێت کە لەم بڵقانەدا ماددەی مەگنێسیۆوستیت هەیە، دەریدەخات کە ئۆقیانووسێکی ماگمایی هەبووە و ئۆکسایدی دەوڵەمەند بە ئاسن جیا بووەتەوە لێی و ڕۆیشتووەتە خوار بۆ کەوڵی زەوی”.

 

وشەکان

Blob بڵق

Mantle کەوڵ

Magma ماگما

Ultralow velocity zone ناوچەی خێرایی زۆرنزم

Iron-rich oxide ئۆکسایدی دەوڵەمەند بە ئاسن

Magnesiowüstite مەگنێسیۆوستیت

Seismic wave  شەپۆلی لەرەیی

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63694-mantle-blobs-ancient-magma-ocean.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button