کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی سفر

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە

١
زانایان لە بریتانیا ڕۆبۆتێکیان دروست کردووە کە هاوشێوەی سپێرمی مرۆڤە، بەو هیوایەی کە ڕۆژێک بتوانن بینێرنە ناو خوێن تاوەکوو دەرمان بگوازێتەوە بۆ بەشە جیاجیاکانی جەستە.

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی هەفتە
٢
هەسارۆکەی هاڵۆوین، کە لە کەللەسەری مرۆڤێکی لێوبەبزە دەچێت، یازدەی مانگی نۆڤەمبەر لە مەودای ٣٨ ملیۆن کیلۆمەتری زەوییەوە تێدەپەڕێت. ئەو مەودایە نیزکەی چارەکێکی مەودای زەوی تا خۆرە.

 

٣
بوونەوەرێکی هاوشێوەی بووکی دەریا کە بە دوگمەی شین ناسراوە، هاتووەتە کەناراوەکانی نیوجێرسی. پێدەچێت کە بە کاریگەریی گەردەلوولی فلۆرێنس هاتبێتە ئەو شوێنە.

٤
بەکتریایەک بە ناوی سیانۆبەکتریا، کە لە ڕێگەی خۆرەوە وزە بەرهەم دەهێنێت، لە قووڵایی هەزاران مەتر لەژێر زەویدا دۆزرایەوە، ئەمە یەکەم جارە دەبینرێت کە ئەم جۆرە بەکتریایە لە تاریکیدا زیندوو بمێنێتەوە.

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button