بابەتمێشک

ئەم تێستە گۆشە تاریکەکانی کەسایەتیتان پیشان دەدات

ئەم تێستە گۆشە تاریکەکانی کەسایەتیتان پیشان دەدات

نارسیسیستەکان، سایکۆپەتەکان و سادیستەکان هەموو یەک شتی هاوبەشیان هەیە: “گۆشەیەکی تاریک” شاراوە لە کەسایەتییاندا.
دوایین توێژینەوە دەڵێت کە تایبەتمەندییە تاریکەکانی کەسایەتی، هەموویان لە یەک شتدا کۆ دەبنەوە، ئەویش ئەوەی کە کەسانێکی دیکە بکرێنە قوربانی بۆ کەسێک. توێژەران بەم حەزە شاراوە دەڵێن “فاکتۆری-دی”، کە بە تێستێکی نوێ دەکرێت بپێورێت. دەتوانن لەم بەستەرەوە ئەو تێستە بدەن:
https://qst.darkfactor.org/

ئینگۆ زێتلێر، پڕۆفیسۆری دەروونناسی لە زانکۆی کۆپنهاگن دەڵێت کە “توێژینەوەکانی پێشوو، لەسەر جیاوازیی تایبەتمەندییە تاریکەکان جەختیان دەکردەوە، چونکە لە ڕاستیدا لە نێوان نارسیسیزم و هەڵسوکەوتی سایپکۆپەتیکدا جیاوازی هەیە” بەڵام ئێمە زیاتر حەز دەکەین کە لەسەر هاوبەشییەکان و وێکچوونەکان جەخت بکەینەوە.

فاکتۆری-دی کە زێتلیر و هاوکارەکانی لە توێژینەوەکەدا باسی دەکەن، هاوشێوەی چەمکی ژیریی گشتیی یان “فاکتۆری-جی”یە، فاکتۆری-جی ژمارەیەکە کە ژیریی کەسەکان لە تێستی جیاجیا کۆ دەکاتەوە. کەسێک کە لە هۆشی فەزاییدا باشە، لە تێستی توانایی زمانی یان بیرکاریشدا باشە. فاکتۆری-جی پێشبینی دەستکەوتەکانی کەسەکان لە سەرکەوتن لە ئیش، داهات و تەنانەت تەندروستیشدا دەکات.

فاکتۆری تاریکی
توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تایبەتمەندییەکان لەگەڵ یەکتر پەیوەندییان هەیە. لە ڕاستیدا فاکتۆری-دی دەتوانێت بە گشتی کەسایەتیی تاریک دەربخات، هەرچەند کە کە تێستەکە تەنیا بۆ یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیش بێت.
زێتلێر دەڵێت ئەگەر بۆ وێنە سەرجەم پرسیارەکانی ماکیاڤێلیانیزم لابەرین یان بە شێوەی هەڕەمەکی ٧٥ لە سەدی پرسیارەکان لابەرین، لە فاکتۆری-دی گۆڕانێکی گەورە دروست نابێت، ئەمەش پیشانی دەدات کە فاکتۆری-دی پێوەرێکی بەهێزی کەسایەتییە.
زێتلێر دەڵێت ئامانجی پشت ئەم تایبەتمەندییانە ئەوەیە کە کەسێک بۆ پێشکەوتنی خۆی چۆن لەگەڵ کەسەکانی دیکە هەڵسوکەوت دەکات یان بەکاریان دەهێنێت و زیانیان پێ دەگەیەنێت.

وشەکان:
Machiavellianism ماکیاڤێلیانیزم
Spatial intelligence ژیریی فەزایی
Narcissism نارسیسیزم
Psychopath سایکۆپەت
Sadism سادیزم
D-factor فاکتۆری-دی
G-factor فاکتۆری-جی
Trait تایبەتمەندی
Dark corner گۆشەی تاریک
General intelligence ژیریی گشتی

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/63731-personality-test-dark-core-d-factor.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button