بابەتزانستە بنەماییەکان

هاوپەیمانیی مێشوولە: پێنتاگۆن دەیهەوێت سپایەک لەو دەعبایانە دروست بکات کە ڤایرۆسەکان بڵاو دەکەنەوە

هاوپەیمانیی مێشوولە: پێنتاگۆن دەیهەوێت سپایەک لەو دەعبایانە دروست بکات کە ڤایرۆسەکان بڵاو دەکەنەوە

ئایا پۆلە مێشوولەکان کە ڤایرۆسگەلێک دەگوازنەوە کە دەستکاری جەنەتیکی کراون، دەتوانن یارمەتیی زەویوزارەکانی ئەمریکا بدەن یان دەبنە زیندەچەکێک کە کۆنترۆڵ ناکرێن؟

مشتومڕێکی زۆر لەسەر پڕۆژەیەکی توێژینەوەی نوێی پێنتاگۆن بە ناوی “هاوپەیمانیی مێشوولە” هەیە. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن دارپاوە پشتیوانی لێ دەکرێت، ئامانج لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە بە شێوازەکانی دەستکاری جینەکان وەک کریسپر، مێشوولەکان بە ڤایرۆسگەلێکی دەستکاریکراو ئالوودە بکەن و لەم ڕێگەوەیە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا خۆڕاگر بکەن. بۆ وێنە ئەگەر کێڵگەیەکی گەنمەشامی تووشی وشکەساڵییەکی چاوەڕواننەکراو یان نەخۆشییەک ببێت، هاوپەیمانی مێشوولە لەوانەیە سپایەک لە سنەکان بنێرێت کە ڤایرۆسێکی دەستکاریکراویان هەڵگرتووە تاوەکوو لەو ڕێگەیەوە  ڕادەی گەورەبوونی گەنمەشامییەکە هێواش بکرێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی دارپا، ئەم “دەرمانە ئامانجدار”ە دەتوانێت لە وەرزی گەورەبوونی بەرهەمەکاندا سیستمی کشتوکاڵیی ئەمریکا لە بەرامبەر مەترسییەکانی وەک نەخۆشی، لافاو، سەرمابردن، و تەنانەت هێرشەکانی لایەنە حکومەتی و ناحکومەتییەکان، بپارێزێت.

لە نامەیەکدا کە لە جورناڵی سایێنسدا بڵاو کراوەتەوە، پێنج زانا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەم سوپایە دەربڕیوە دەڵێن زۆر بە سادەیی دەکرێت ئەم پڕۆژە وەک چەکێکی زیندەوەری کەڵکی لێ وەربگیرێت یان لایکەمی لە لایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بە چاوی چەکێک سەیری بکرێت.

بلەیک بێختین بەڕێوەبەری پڕۆژەکە کەمتر نیگەرانە “هەموو کات کە تەکنۆلۆژییەکی نوێ  پەرە دەدەیت، هەر دوو توانایی بەرگری و هێرشبەرانەی هەیە، بەڵامە ئەمە کاری ئێمە نییە، ئێمە دەمانهەوێت تایبەتمەندییە ئەرێنییەکان بگوازینەوە بۆ گیاکان، دەمانهەوێت لە ئاسایشی خۆراک دڵنیا بین، چونکە لە ڕوانگەی ئێمەوە ئاسایشی خۆراک واتا ئاسایشی نەتەوەیی.”

ئێستا هاوپەیمانیی مێشوولە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە و لایکەمی چوار زانکۆی ئەمریکایی پاڵپشتیی مادییان بۆ توێژینەوە لەسەری وەرگرتووە.

 

وشەکان:

Bioweapon زیندەچەک

CRISPR کریسپر

Insect ally هاوپەیمانیی مێشوولە

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63765-darpa-insect-allies-or-biological-weapon.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button