بابەتزانستە بنەماییەکان

ستێفن هاوکینگ لە دوایین کتێبیدا دەڵێت “خودایەک بوونی نییە”

ستێفن هاوکینگ لە دوایین کتێبیدا دەڵێت “خودایەک بوونی نییە”

خودایەک بوونی نییە، ئەمە دوا قسەی فیزیکزانی ناسراو، ستێفن هاوکینگە لەسەر بوونی خودا کە ڕۆژی سێشەممە لە دوایین کتێبیدا وا دەڵێت. کتێبەکە لەژێر ناوی “وەڵامە کورتەکان بۆ پرسیارە گەورەکان” بڵاو کراوەتەوە.

کتێبەکە دوا مردنی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ئامادە کراوە و جگە لە باسکردن لەسەر بوونی خودا لەسەر چەندین پرسی گرینگی دیکەش باس دەکات. لەوانەش هاوکینگ پێی وایە کە ژیان لە دەرەوەی زەوی بوونی هەیە، ژیریی دەستکرد دەتوانێت زیرەکیی مرۆڤ تێپەڕێنێت و گەشت لە کاتدا کردەیی نییە.

هاوکینگ دەنووسێت “خوایەک بوونی نییە. هیچ کەس گەردوونی بەڕێوە نابات.”  هەروەها دەڵێت “بۆ چەندین سەدە، باوەڕ وا بوو کە کەسانی کەمئەندام وەک من بەر نەفرەتی خوا کەوتوون. من پێم باشە وا بیر بکەمەوە کە هەموو شتێک دەکرێت بە شێوازێکی تر شی بکرێتەوە، بە یاساکانی سروشت.”

هاوکینگ وەڵامی سەرنجڕاکێش بە چەندین پرسی دیکە دەداتەوە. “جۆری تری بوونەوەری ژیر لە دەرەوەی ئێرە هەن”.

هەروەها شیانی سەفەر لە کاتدا دەڵێت: “بەپێی تێگەیشتنی ئێستامان، گەڕانەوە بۆ دواوە لە کاتدا کردەیی نییە”. ئەو هەروەها پێشبینی دەکات کە “لە سەد ساڵی داهاتوودا دەتوانین بۆ هەر جێیەک لە کۆمەڵەی خۆردا سەفەر بکەین.”

 

سەرچاوە:

https://www.cnn.com/2018/10/16/health/stephen-hawking-final-book-intl/index.html?no-st=1539789704

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button