بابەتتەکنەلۆجیا

وێنەیەکی کێشراوە بە ژیریی دەستکرد بە ٤٣٢،٥٠٠ دۆلار فرۆشرا

وێنەیەکی کێشراوە بە ژیریی دەستکرد بە ٤٣٢،٥٠٠ دۆلار فرۆشرا
وێنەی پیاوێکی خەیاڵی کە بە ژیریی دەستکرد کێشراوە، لە نیۆیۆرک بە نرخی ٤٣٢،٥٠٠ دۆلار فرۆشرا. ئەمە بۆ یەکەم جارە کە وێنەیەکی کێشراوە بە ژیریی دەستکرد دەفرۆشرێت. شێوازی بە کارهاتوو لە وێنەکەدا هاوشێوەی کارەکانی هونەرمەند ڕێمبرانت ڤان ڕاین، نیگارکێشی هۆڵەندیی سەدی ١٧ەیە.
لە بەرهەمهێنانی ئەم وێنەیەدا لە تۆڕی دژبەرانەی بەرهەمهێن کەڵک وەرگیراوە، کە وەک یەکێک لە دە تەکنۆلۆژیی پێشەنگی ساڵی ٢٠١٨ ناوزەد کراوە. لەو سیستمەدا سەرەتا بەرهەمهێنەرێک هەوڵ دەدات وێنەکە بەرهەم بهێنێت و جیاکەرەوەیەک دەستنیشانی دەکات کە ئەو وێنەیە چەندە لە وێنەی ڕاستەقینەی مرۆڤ نزیکە.
هەروەک لێرەدا دەبینن وێنەکە تا ڕادەیەک شێواوی پێوە دیارە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا توانایی جیاکەرەوەی ژیریی دەستکرد لە چاوی مرۆڤ کەمترە و ناتوانێت بەو وردبینییە بە بەرهەمهێنەرەکە بڵێت کە دەبێت وێنەکە باشتر بکات.
سەبارەت بە مافی خاوەندارێتیی ئەم وێنەیە پرسیار دێتە ئاراوە. خاوەنی ئەو وێنەیە کێیە؟ ئەو ماشینەی کە وێنەکەی کێشاوە یان ئەو کەسەی کە ئەلگۆریتمەکە کۆمپیوتەرییەکەی دروست کردووە؟
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی ئەم تەکنۆلۆژییە دەتوانن ژمارەی ٥ و ٦ی گۆڤاری زانستیی هۆژین بخوێننەوە.
https://www.livescience.com/63929-ai-created-painting-sells.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button