بابەتزانستە بنەماییەکان

هێلکەی دایناسۆرەکان وەک هێلکەی باڵندەکان ڕەنگی جیاجیان بووە

هێلکەی دایناسۆرەکان وەک هێلکەی باڵندەکان ڕەنگی جیاجیان بووە

لە دێرزەمانەوە هێلکەی باڵندەکان بە هۆی ڕەنگ و نەخشی جوانیانەوە پێیان هەڵگوتراوە. ئێستا توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە ئەو ڕەنگ و نەخش و خاڵانەی هێلکەکان زۆر کۆنترن لەوەی بیر دەکەینەوە و ١٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر هێلکەی دایناسۆرەکانیش بە هەمان شێوە ڕەنگاوڕەنگ و پڕ خەت و خاڵ بوون.

مارک  هاوبر، باڵندە ناس لە زانکۆی ئیلینۆیز کە لەم توێژینەوەیەدا بەشدار بووە، دەڵێت: تا ئەم دواییە وا دەزانرا کە هێلکە ڕەنگاوڕەنگەکان لەم دواییەدا سەریان هەڵداوە و سەرەتا هەموو باڵندەکان هێلکەی سپیی یەک ڕەنگیان کردووە وەک هێلکەی کرۆکۆدیلەکان.

بەپێی ئەوەی کە توێژەران لە نەیچردا بڵاویان کردووەتەوە، ئەو ڕاستییەی کە هێلکەی ڕەنگاوڕەنگیان لە ژمارەیەکی زۆر دایناسۆری گۆشتخۆری سێرۆپاددا دۆزیوەتەوە -کە زۆر لە باڵندەکان نزیکن- واتای ئەوە دەدات کە هێلکە ڕەنگییەکان لە دایناسۆرەکانەوە  و نزیکەی ١٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زۆر بەر لە  باڵندە مۆدێرنەکان پەرەیان سەندووە.

توێکڵی هێلکەی ڕەنگاوڕەنگ لەوانەیە یارمەتیی دایناسۆرەکانی دابێت کە هێلکەکانیان لە ڕاوکەرەکان بشارێنەوە، بەڵام ئەو نەخشە جیاوازانە لەوانەیە یارمەتیی دایکەکانی دابێت کە هێلکەکانی خۆیان لە ئی دایناسۆرەکانی تر جیا بکەنەوە. ئەو باڵندانەی کە ئێستا هێلکەی سپی دەکەن وەک وشترمەل، تووتی و هەندێک باڵندەی ماڵیکراو، دەبێت دواتر و بەپێی پەرەسەندن ئەو تایبەتمەندییەی ڕەنگکردنی هێلکەکانیان لە دەست دابێت.

پێشتر وا دەزانرا، کە دایناسۆرەکان وەک خزۆکەکان هێلەکانیان دەکەن و بە جێیان دەهێڵن. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ڕەنگی هێلکە لە باڵندەکاندا پەیوەندیی هەیە بە هەڵسوکەوتی ئاڵۆز لە هێلانەکردندا، نیشانەکان -بە تایبەت لە فۆسیلەکانەوە- ئەوە دەردەخەن کە دایناسۆرەکانیش هەڵسوکەتیان ئاڵۆز بووبێت.

وشەکان:

Ornithologist   باڵندەناس

Theropod سێرۆپاد

سەرچاوە:

http://www.sciencemag.org/news/2018/10/dinosaur-eggs-came-many-colors-just-birds

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button