ئەندازیاریئەندازیاریی کۆمپیوتەربابەتپێگەی سەرهێڵتەکنەلۆجیا

چۆن کۆمەڵێک بەرنامەساز لە سەرانسەری دنیا پێکەوە کار دەکەن؟

چۆن کۆمەڵێک بەرنامەساز لە سەرانسەری دنیا پێکەوە کار دەکەن؟

مەهدی سەربازی، ماستەری ئەندازیاریی ئایتی، زانکۆی تاران جنووب، تاران، ئێران.

Mahdi Sarbazi , M.Sc. in IT Engineering, South Tehran Branch, Islamic Azad University, Tehran, Iran.

sarbazi.mahdi@gmail.com

سەرەتا

دوورکاری بەو مانەیەیە کە زۆریەک لە نەرمامێرەکانی دنیا بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن دەیان یان سەدان بەرنامەساز لە سەرانسەری دنیا کاریان لەسەر دەکرێت، ئەم بەرنامەسازانە ڕەنگە بۆ یەک جاریش لە نزیکەوە چاویان بە یەک نەکەوتبێت و ئەگەری ئەوەش هەیە کە تەنانەت لە زمانی یەکتریش تێنەگەن! ئەم کەسانە چۆن  کۆ دەبنەوە تا بەرنامەیەک بنووسن؟ ئەم جۆرە بەرنامەسازییە چ تایبەتمەندییەکی هەیە؟ ئەگەر بەرنامەسازەکان لە یەک شوێن کار بکەن باشتر نییە کە کۆدی بەرنامەکەیان بە شێوەی هاوبەش لە شوێنێک کۆ بکەنەوە تا بەردەوام ئاگایان لە یەکتر بێت؟ ئێمە لەم نووسراوەدا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بۆ بەرنامەسازەکان بە ئێوەی خوێنەر دەناسێنین کە توانیویەتی بەرنامەسازەکان لە سەرانسەری دنیاوە پێکەوە کۆ بکاتەوە.

بەرنامەسازەکان چ پێویستییەکیان بە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیە؟

ئەگەر تا ئێستا بۆ جارێکیش بەرنامەیەکتان بۆ کۆمپیوتەر نووسیبێت، لەوانەیە بەشێک لە پڕۆژەکەتان بە هۆکاری بچڕانی کارەبا، یان گۆڕانکارییەک کە دواتر کێشەی بۆ ساز کردوون یان زۆر هۆکاری دیکە لە دەست دابێت. وەک ڕێگەچارەش لەوانەیە کۆپیتان لە پەڕگەکانتان هەڵگرتبێت کە لە کاتە جیاوازەکاندا بۆ ڕاگرتنی حاڵەتێکی تایبەت لە گۆڕانکارییەکان کەڵکی لێوەرگرن. ئەم کارە بەشێکی گەورە لە کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکات بەڵام ئێستا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پەڕگە و زانیاری سەبارەت بە پڕۆژەکەتان چی دەکەن؟ و لەوەش زیاتر چۆن ئەمانە لەگەڵ کەسانێک کە خەریکن هاوکاریتان دەکەن هاوبەش دەکەن؟

ئامرازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆدی سەرچاوە ڕێکارێکە بۆ ئەوەی لە دەست ئەو ئاڵۆزی و شپرزەییە نەجاتمان ببێت. بە کەڵکوەرگرتن لەم ئامرازانە دەتوانن هەرکات حەز بکەن گۆڕانکارییەکانی خۆتان پاشەکەوت بکەن، بگەڕێنەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی پێشوو  و بە ئاسانی لەگەڵ هاوڕێیان و هاوکارانتان لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکەدا هاوکاری بکەن، بەبێ ئەوەی دڵەڕاوکێی سەرلێشێواوی و ئاڵۆزی لە کارەکەتان هەبێت. دەتوانن بۆ هەر گۆڕانکارییەک، شرۆڤەی پێویست بنووسن و گۆڕانکارییەک کە کەسانی دیکە لە پڕۆژەکەدا سازیان کردووە چاو لێبکەن و سەرچاوەی کێشەکانی نەرمامێرەکە بە ئاسانی بدۆزنەوە.

لەم نێوانەدا، زۆر ئامراز بۆ ئەم مەبەستە ساز کراون کە هەرکامیان گرینگیی تایبەت بە خۆی هەیە و بە ڕوانگەی جیاوازەوە ساز کراون، گرینگترینی ئەوان بریتین لە git، svn، mercurial و cvs ، کە گیت یەکێک لە تازەترین و بەناوبانگترینیان بە ئەژمار دێت. ئاسانی لە بەکارهێنان و تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆدی سەرچاوە بە جۆرێک سەرنجڕاکێشە کە زۆربەی تیمە نەرمامێرییەکانی دنیا لە گیت کەڵک وەردەگرن.

 

دەستەواژەی کۆنترۆڵی کۆدی سەرچاوە یا کۆنترۆڵی وەشان بە کردەوەی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵ و پاشەکەوتی بەڵگەنامەکان وەک کۆدەکان و بەڵگەنامەکانی نەرمامێر، زانیاریی ماڵپەڕەکان، مێژووی گۆڕانکاریی وێنەکان و شتی لەم چەشنە دەوترێت. گۆڕانکارییەکان زۆرتر وەک ژمارەیەکی وەشان پاشەکەوت دەبن. نەرمامێرەکانی کۆنترۆڵی وەشان پێگەیەک بۆ کاری تیمی بۆ تیمگەلێک کە لە چەندین پەرەپێدەر پێکدێن، ساز دەکەن.

 

بۆچی گیت؟!

Github.com ماڵپەڕی سەرەکیی گیتە کە لە دڵی ئەم ماڵپەڕەدا پڕۆژەیەک بە ناوی گیت بە دەستی یەکێک لە گەورەترین بەرنامەسازەکانی جیهان، لینوس تۆروالدس (داهێنەری لینوکس)  نووسراوە، ئەمڕۆکە زۆر کەس و کۆمپانیای بچووک و گەورە لە گیت بۆ کۆنترۆڵی کۆدی نەرمامێرەکانیان، پڕۆژەکان و بەڵگەنامەکانیان کەڵک وەردەگرن. لینوکس، تێلێگرام و زمانی بەرنامەسازیی ڕووبی لەو پڕۆژە بەهێزانەن کە لە گیتدا کاریان لەسەر دەکرێت.

گیت تەنیا سەیری چەند فەرمانێک ناکات کە گۆڕاون و دوای هەر گۆڕانکارییەک (کە بە وشەی commit پێناسە کراوە) دیمەنێکی گشتیی ساتی گۆڕانکارییەکە لە پڕۆژەکە پیشان دەدات کە ئەمە وا دەکات لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکان خێراتر و بە متمانەی زیاترەوە بێت.

هەروەها گیت بە پێچەوانەی هاوشێوەکانی خۆی بە ڕاژه‌كاری سەرەکییەوە نەبەستراوەتەوە و لەوانەیە بتوانین بڵێین هەموو کارەکان بە شێوەی خۆجێیی بەڕێوە دەچێت و لە هەر کات و هەلومەرجێکدا تەنیا پێویستە کە گیت لەسەر سیستمی کارپێکردنی خۆتان ببێت و هەرکات لەگەڵ ڕایەڵەیەک کە ڕاژەکانی گیتی ئێوەی لەسەرە (وەک ئینتەرنێت) پەیوەندیتان هەبێت دەتوانن گۆڕانکارییە پاشەکەوتکراوەکانی خۆتان بە خەزینەی ڕاژەکارەکە زیاد بکەن و هەروەها تەواوی گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەکەی خۆتان بەبێ ئەوەی پەیوەندیتان بە ڕایەڵەکەوە ببێت لەبەر دەستدا دەبێت.

کەڵگوەرگرتن لە گیت زۆر ئاسانە. تیمی پەرەپێدەری گیت، نەرمامێرێکی هێڵی فەرمان بۆ کەڵکوەرگرتن لە گیت ساز کردووە. هەروەها پڕۆژەگەلێکی زۆر بۆ کەڵکوەرگرتن لە گیت بە شێوەی پێوەکراو بۆ شوێنگەلێک کە بەرنامەسازەکان بەرنامەکانیان دەنووسن ساز کراوە و ئێستا لەوانەیە بۆ هەموو شوێنەکان نەرمامێرێکی پێوەکراوتان وەدەست بکەوێت.

دەرەنجام

لێرەدا هەوڵمان دا کە گیت وەک تایبەتمەندییەک بۆ بە تۆڕی کۆمەڵایەتی کردنی کاری بەرنامەسازی بە ئێوە بناسێنین و وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە چۆن دەکرێت چەندین و چەنسەد بەرنامەساز هاوکات لە تەواوی دنیاوە لەسەر بەرنامەیەک کار بکەن و هەروەها ئەم تایبەتمەندییە چ سوودێک بێجگە لەوەش بە بەرنامەسازەکان دەگەیەنێت.

 

سەرچاوەکان

https://github.com/

 https://www.youtube.com/watch?v=w3jLJU7DT5E
 http://git.coderz.ir/en/latest/index.html

Git گیت

source code controlکنترل کد منبع

version control   کنترل نسخه

Developer توسعه دهنده

Linus Torvalds

Linux لینوکس

Ruby روبی

Server سرور

Operating System سیستم عامل

Add-on

پۆستە هاوشێوەکان

3 کۆمێنت

  1. دەستان خۆش.. تێبینیم لەسەر ئەم دەربڕینە هەیە ‘Github.com ماڵپەڕی سەرەکیی گیتە’ ئەمە دروست نییە و پێویستە نووسەر جیاوازی لە لێوان گیت و گیتهەب بکات
    GitHub, Inc. is an American multinational corporation that provides hosting for software development and version control using Git.
    دووبارە دەست خۆش و بەهیوای بەردەوامی

    1. سڵاو بەڵێ سپاس بۆ تێبینیەکەتان بە دڵنیاییەوە گیتھاب وەک یەکێ لە ماڵپەڕە سەرەکیەکانی گیت وایە، ڕەنگە لە داھاتوودا ئەم باسە زیاتر شی وەکرێ ئەگەر بە لازمی بزانم، بەڵام بۆ سەرەتا باسکردن لە جیاوازیەکان لەم شێوەیە ڕەنگە تۆزێ سەر لە خوێنەر بشێوێنێ.
      دیسان سپاس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button