بابەتزانستە بنەماییەکان

کەر و وشترمەل ئاشقی یەک دەبن

کەر و وشترمەل ئاشقی یەک دەبن
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا کەرێک و شترمەلێک ئاشقی یەکتر دەبن. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی پاراستنی باڵندەکانی کارۆلینا، وشترمەلێکی مێ و نێرەکەرێک ئاشقی یەکتر بوون.
جێنیفێر گۆردۆن لە ناوەندی پاراستن دەڵێت “ئەوان حەز دەکەن یەکتر باوەش بکەن و تەنانەت پێکەوە بخەون”. ئەم دوو ئاژەڵە لە کێڵگەیەکدا لەگەڵ سەگ، پشیلە و مریشکدا دەژین. هەفتەی پێشوو خاوەنەکەیان دیار نەما و ناوەندی پاراستنی هەوڵی دا هەموو ئاژەڵەکان بگوازێتەوە، بەڵام بۆیان دەرکەوت کە کەر و وشترمەلەکە زۆر پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ یەک ساز کردووە. کاتێک ویستیان لە یەکتریان جیا بکەنەوە وشترمەلەکە زۆر بێئۆقرە بوو و کەرەکە دەستی کرد بە گریان. کاتێک کەرێکی تر نزیکی وشترمەلەکە بووەوە، کەرە ئاشقەکە پەلاماری دایە.
هاوڕێیەتیی نێوان جۆرە جیاوازەکان حاڵەتێكی دەگمەنە، هەرچەند جاروبار پەیوەندیی سۆزداری لە نێوان دوو جۆر ئاژەڵدا ڕوو دەدات. هاوڕێیەتیی نێوان گواندارەکان و باڵندەکان و تەنانەت دوو جۆری ماسییەکان باوترە، بەڵام هاوڕێیەتی نێوان دوو جۆری گواندارەکان زۆر نائاساییە.

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/64046-emu-and-donkey-in-love.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button