بابەتتەندروستی

١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی دووەم

١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی دووەم

لێرە باس لە درێژەی  ئەو شتانە دەکەین کە دوای لەدایکبوونی منداڵ ناگەڕێنەوە باری ئاسایی.
بینینی بەشی یەکەمی بابەت

١٠-  وەرینی قژ: دوای لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی کاتی قژی ژنان دەوەرێت. هۆکاری ئەم شتە دەگەڕێتەوە بۆ هۆرمۆنەکان. ژنان باس لەوە دەکەن لە ماوەی دووگیانیدا قژیان پڕتر دەبێت. زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەکان دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ کەمتر لەدەستدانی موو لە کاتی سکپڕیدا. دوای ئەوەی هۆرمۆنەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئاستی دواسکپڕی، ئەو قژە شیرینانە دەڕۆنەوە! ئەو قژ لەدەستدانە کاتییە و لە ماوەی ١٢ تا ١٨ مانگدا چارەسەر دەبێت.

١١- گۆڕانکارییەکانی پێست: بەشێوەی کاتی لە سەر زگ هێڵی ڕەش دەردەکەوێت و ڕەنگە لە دەموچاویشدا هەندێک خاڵی قاوەیی دەربکەون. ئەم شتانە زۆرینەی کات دوای لەدایکبوونی کۆرپە ون دەبن بەڵام ڕەنگە لە هەندێک لە دایکاندا بۆ ماوەی چەند ساڵ ئەو نیشانانە دەمێننەوە.

١٢- شەکرە: شەکرەی سکپڕی لە کاتی دووگیانیدا ڕوو دەدات بەڵام ئەم شەکرەیە لەدوای منداڵبوون لە نیوەی ژناندا دەمێنێتەوە. بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر شەکرە و جۆرەکانی ژمارەی ٤ی گۆڤاری هۆژین بخوێننەوە.

١٣- کەمبوونەوەی پاڵنەری سێکسی: دوای لەدایکبوونی کۆرپە، ساڵێک دەخایەنێت کە پاڵنەری سێکسیی ژنان بگەڕێتەوە باری ئاسایی.

١٤- خوێنهێنی کشاو(ڤاریکۆز) و مایەسیری: هەندێک لە ژنان لە کاتی سکپڕیدا تووشی ئەم دوو شتە دەبن. نەمانی ئاسەواری ئەو دووانە ڕەنگە لە شەش مانگەوە تا ساڵێک دوای سکبوون درێژەی بێت.

١٥- گەورەبوونەوەی منداڵدان: توێژینەوەیەک نیشانی داوە کە منداڵدانی ئەو ژنانەی چەند منداڵیان هەیە لەوانەی کە منداڵیان نەبووە گەورەترە. لە دۆخی ئاساییدا قەبارەی منداڵدانی ژنان وەک هەرمێیەک وایە بەڵام لە کاتی سکپڕیدا دەگاتە قەبارەی شووتییەک. دوای سکبوون لە ماوەی ٦ مانگدا منداڵدان بچووک دەبێتەوە بەڵام ناگاتە قەبارەی پێشووی خۆی.

١٦- چرچەکانی زگ: ئەم ڕووداوە لە هەموو ژناندا ڕوودەدات و لە یەک سێیەم تا دوو سێیەمی ژناندا تا ساڵێک دوای سکبوون ئەو چرچانە دەمێننەوە. هۆکاری ئەو چرچانە جودابوونەوەی ماسوولکەکانی زگ لە یەکترە.

١٧- کێشەی ئۆرگاسم: لە هەندێک لە ژنەکاندا ماسوولکەکانی تایبەت بە ئۆرگاسم لاوازتر دەبن.

١٨- گەورەبوونی سمت: دوای سکبوون هەندێک لە ژنان سمتیان گەورەتر دەبێت. هۆکاری ئەمە دەتوانێت زیادبوونی خانەکانی چەوری بێت.

وشەکان:

دواسکپڕی postpregnancy بعد از حاملگی

خوێنهێنی کشاو  varicose vein واریس

مایەسیری hemorrhoids بواسیر

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63291-post-pregnancy-changes.html

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button