بابەتمێشک

کاریگەریی ڕووداوی جەرگبڕی کاتی منداڵی لەسەر مرۆڤ

کاریگەریی ڕووداوی جەرگبڕی کاتی منداڵی لەسەر مرۆڤ

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە ئەزموونی بەسەرهاتی جەرگبڕ و دڵتەزێن لە منداڵیدا، لە تەمەنی گەورەتردا هاوسۆزیی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
توێژەران لە زانستگاکانی کەیمبریج و سیتی یوونیڤرسیتیی نیۆیۆرک، بە دوو شێوازی جیاواز ڕاپرسییان لە زێدەتری ٨٠٠ گەورەساڵ کردووە.

لە هەردوو ڕاپرسییەکەدا، ئەو کەسانەی کە لە منداڵیدا ئەزموونی کارەساتێکی دڵتەزێنیان هەبووە، هاوسۆزیی زیاتریان نیشان داوە. ئەزموونە دڵتەزێنەکان بریتین لە بەسەرهاتی وەکوو مەرگی هاوڕێ یان کەسێکی زۆر نزیک، تەڵاق یان نەسازانی دایک و باوک، دەستدرێژیی سێکسی و ئەزموونی توندوتیژی.
ئەزموونی کارەساتی دڵتەزێن لە منداڵیدا تەنیا لەگەڵ هاسۆزیی هەستبزوێن لێکدراوەتەوە و لەگەڵ هاوسۆزیی ناسینی پەیوەندیی نەبووە. هاوسۆزی دوو جۆرە: هەستبزوێن و ناسینی. هاوسۆزیی ناسینی توانایی تێگەیشتن لە هەست و فکری بەرانبەرتە، لە کاتێکدا هاوسۆزیی هەستبزوێن توانایی دەڕبڕین و نیشاندانی هەستێکی گونجاوە به هەستی کەسی بەرانبەرت.
بۆ نموونە ئەگەر کەسێک خاوەنی هاوسۆزیی ناسینی بێت، دەتوانێت خۆی بخاتە جێی کەسێکی تر و لە هەستی بەرانبەرەکەی تێبگات، بەڵام بەو واتایە نییە که هەستی هاوشێوە دەرببڕێت. بەڵام هاوسۆزیی هەستبزوێن، هاوسۆزییەکە کە زیاتر هەستت دەبزوێنێت و دەڕیشی دەبڕیت. بۆ نموونە لەوانەیە بە گریانی کەسێک بگریت یان بە خۆشحاڵیی کەسێک خۆشحاڵ بیت و پێبکەنیت لەگەڵی. ئەم جۆرە هاوسۆزییە لەگەڵ واتای باوی وشەی هاوسۆزی لە کۆمەڵگادا زیاتر دەخوێنێتەوە. هاوسۆزیی هەستبزوێن هەم باشە و هەم خراپ. باشە چون بەو واتایەیە کە هەستی بەرانبەرت هەست پێدەکەیت و تێی دەگەیت. بەڵام دەشتوانێت خراپ بێت، چونکە لەوانەیە زیادە لە ئاستی خۆی بێت.

لە کۆتاییدا، دەبێت ئاگادار بین کە ئەم توێژینەوەیە تەنیا لەسەر بنەمای گوزارشی خۆییە و زانیاریگەلی لەوەپێشییە. بۆیە توێژینەوەی زیاتر لەم بوارەدا پێویستە.

ئەگەر خوازیاری ئەنجامی توێژینەوە لەسەر خۆتانن بۆ ئەوەی ئاستی هاوسۆزیی خۆتان ئەندازە بگرن، دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن ( تەنیا بە ئینگلیزی هەیە):

http://www.musicaluniverse.org

نووسەر: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
سەرچاوە:

People who experience traumatic events as children are more empathetic as adults

وشە:

Traumatic experience ئەزموونی جەرگبڕ/دڵتەزێن
Empathy هاوسۆزی
Affective empathy هاوسۆزیی هەستبزوێن
Cognitive empathy هاوسۆزیی ناسینی
www.musicaluniverse.org

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button