بابەتگەردوونناسی

ڤۆیێجری ٢ لە کۆمەڵەی خۆر چووە دەرەوە.

ڤۆیێجری ٢ لە کۆمەڵەی خۆر چووە دەرەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ناسا ڕایگەیاند کە ڤۆیێجری ٢ چووەتە بۆشایی نێوان-ئەستێرە.

ئەم بۆشاییگەڕە لە ساڵی ١٩٧٧دا نێردرایە ئاسمان و لەو کاتەوە بۆ ماوەی چوار دەیە لە کۆمەڵەی خۆردا گەڕاوە. هەروەها لە مێژووی فڕین بۆ هەسارەکاندا تەنیا بۆشاییگەڕێکە کە زانیاریی لەسەر هەسارەکانی ئورانووس و نێپتۆن کۆ کردووەتەوە. بەڵام ئێستە ئەویش گەیشتە ڤۆیێجری ١ کە لە دەرەوەی سنووری کاریگەریی خۆردایە.
ڤۆیێجری ٢ تاکە بۆشاییگەڕێکە کە توانیویەتی هەر چوار زەبەلاحە گازییەکە- مشتەری، کەیوان، ئورانووس و نێپتۆن- بیبینێت؛ ١٦ مانگی دۆزییەوە و زانیارییەکانی ئەوان و مانگەکانیانی ئاشکرا کرد.
ڤۆیێجری ١ لە ساڵی ٢٠١٢دا گەیشتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە ساڵێک لەمە پێش دیسانەوە پاڵنەرەکانی ڤۆیێجری ١ یان دوای ٣٧ ساڵ هەڵکردەوە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

هەسارە planet
بۆشاییگەڕ spacecraft
کۆمەڵەی خۆر solar system

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64269-voyager-2-reaches-interstellar-space.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button