بابەتگەردوونناسی

ئەستێرەناسان نیشانەیەکی دیکەیان لە هەبوونی هەسارەی نۆیەم لە کۆمەڵەی خۆردا دۆزییەوە

ئەستێرەناسان نیشانەیەکی دیکەیان لە هەبوونی هەسارەی نۆیەم لە کۆمەڵەی خۆردا دۆزییەوە
2015 TG387 تەنێکە کە زۆر دوورتر لە پلۆتۆ لە کۆمەڵەی خۆردا هەڵکەوتووە. سووڕانەوەی 2015 TG387 و کۆمەڵێک تەنی زۆر دووری دیکە، شێوازێکی سەرسووڕهێنەر پێکدێنن کە پێدەچێت بە هێزی کێشکردنی تەنێکی زۆر گەورە ئەم شێوازێکی تایبەت لە سووڕانەوەیان وەرگرتبێت، ئەو تەنە گەورە گریمانە دەکرێت کە هەسارەی نۆیەم بێت کە بە هەسارەی Xیش ناسراوە.
سکات شێپارد، بەڕێوەبەری لە ئەنستیتوتی کارنێگی بۆ زانست لە واشنگتۆن دی.سی دەڵێت “ئەم تەنە دوورانە زانیاریمان لەسەر هەبوونی هەسارەی نۆیەم دەدەنێ”، “تا ژمارەیەکی زیاتریان لێ بدۆزینەوە، باشتر دەتوانین لە دیوی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر تێبگەین، و ئەگەری هەیە کە هەسارەیەک شێوازی سووڕانەکەیان دیاری بکات، دۆزینەوەیەکە کە زانیاریی ئێمە لەسەر پەرەسەندنی کۆمەڵەی خۆر پێناسە دەکاتەوە”.
2015 TG387، یەکەم جار لەلایەن شێپارد و هاوکارەکانی لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٥دا، بە یارمەتیی تەلەسکۆپی هەشت مەتریی سوبارۆی ژاپۆنی لەسەر لوتکەی گڕکانی ماونا کیا لە ژاپۆن دۆزرایەوە. توێژەران بەم تەنە دەڵێن “گۆبلین”. ٤٠٠٠٠ ساڵی پێدەچێت تا گۆبلین بە دەوری خۆردا بسووڕێتەوە.
ئەو هەسارەی کە گومان دەکرێت بوونی هەبێت، مەوداکەی ٢٣٠٠ بەرامبەری مەودای زەوی تا خۆر دەبێت. گۆبلین و ئەو کۆمەڵە تەنەی تر کە دەسووڕێنەوە لە دەرەوەی هێزی کێشکردنی ئوورانۆس و نێپتۆنن.

وشەکان:
Goblin گۆبلین

سەرچاوەکان:
http://www.sciencemag.org/news/2018/10/newly-discovered-goblin-world-hints-presence-planet-nine
https://www.livescience.com/63735-planet-x-is-lurking.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button