بابەتتەندروستی

ڤیتامینی A: سەرچاوەکان و سوودەکان

ڤیتامینی A: سەرچاوەکان و سوودەکان

ڤیتامینی A ڤیتامینێکە لەگەڵ چەوریدا تێکەڵ دەبێت و بۆ تەندروستیی دیتن، پێست، ئێسکەکان و شانەکانی لەش زۆر بەسوودە. ڤیتامینی A زۆرکات وەک دژەئۆکسیدانێک کار دەکات و خانەی زیانبینینو لەناو دەبات، بەڵام جیا لەمانەش زۆر ڕۆڵی دیکەشی هەیە.
ڕۆڵێکی ڤیتامین A لە گەشە و دابەشبوونی خانەدایە. ڤیتامین A ڕۆڵێکی گرینگی لە دروستبوونی ئاسایی و چاککردنەوەی دڵ، سی، گورچیلە و ئەندامە گرینگەکانی دیکەدا هەیە.

سەرچاوەکانی ڤیتامینA:
دوو جۆر ڤیتامین A بوونی هەیە. جۆرێکی ڤیتامین A بە ناوی “ڕێتینۆل”ە کە لە بەرهەمی ئاژەڵەکاندا دەبینرێت. سەرچاوە باشەکانی ڕێتینۆل بریتین لە شیری بەهێزکراو ، هێلکە، گۆشتی سوور، پەنیر، جگەر، ڕۆنی ماسی و گورچیلە. بەڵام پێش-ڤیتامینی A کە جۆری دووەمی ڤیتامین Aیە لە بەرهەمە ڕووەکییەکانی وەکوو میوە و سەوزەدا بوونی هەیە. بەربڵاوترین جۆر پێش-ڤیتامینی A بێتاکارۆتێنە.

سەرچاوەکانی بێتاکارۆتێن ئەمانەن: گێزەر، کوولەکە، پەتاتەی شیرین، برۆکلی و ئەو سەوزانەی کە گەڵایان هەیە و ڕەنگیان سەوزی پڕە.

سوودەکان:
– بینینی تەندروست وەک بینینی ئاسایی، وردبینین و بینین لە تاریکیدا.
– یارمەتیی گەشە و چاکبوونەوەی پێست. ڕێتین A دەرمانێکە بۆ هەندێک کێشەی پێستی وەک زیپکە
– دروستکردن و ئاگالێبوونی ددان، ئێسک، شانەی نەرم، خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کۆئەندامی بەرگری و پەردەی موکوزی.
– کاریگەریی وەک دژەئۆکسیدانێک و بەرگری لە خانەکان لە هەمبەر زیانەکانی ڕادیکاڵە ڕەهاکان. ئەگەرچی دژەئۆکسیدانەکان پێش لە شێرپەنجە دەگرن بەڵام هیچ کاریگەرییەکی هاوشێوە بۆ تەواوکەری بێتاکارۆتێن تۆمار نەکراوە. بەڵام لەولاوە گشت ئەو میوە و سەوزانەی کە بێتاکارۆتێنی سروشتییان هەیە لەسەر بەرگری لە شێرپەنجە کاریگەرییان هەیە.

بەکارهێنان و کەموکووڕییەکان:
ئەوەی کە ڕۆژانە چەندە لەم ڤیتامینە بخورێت گرینگە چونکە بەکارهێنانی زۆری، کێشەی زۆر ساز دەکات و کەموکووڕیشی کێشەی دیکە ساز دەکات. بۆیە دەگوترێت کە بۆ ژنێکی باڵغ ڕۆژانە ٧٠٠ مایکرۆگرام و بۆ پیاوێکی باڵغ ٩٠٠ مایکۆگرام باشە.
بەکارهێنانی زیادەی ڤیتامین A کێشەگەلێک لە قژوەرینەوە تا کێشەگەلی دەماری و ئێشەکانی گەدە و ڕیخۆڵە لە خۆ دەگرێت. هەروەها ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی دڵ تێکەڵبوون، ماندوویەتی، ڕشانەوە، کێشەگەلی جەرگ، ئێشی ماسوولکەکان، گێژبوون، لاوازیی ئێسک و شکانی سمت.
کەموکووڕیی لەڕادەبەدەری ڤیتامین A دەبێتە هۆی شەوکوێری، سکچوون و کێشەگەلی پێست.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
وشەکان:

شیری بەهێزکراو fortified milk
خڕۆکە سپییەکانی خوێن white blood cells
تەواوکەری بێتاکارۆتێن beta-carotene supplements

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/51975-vitamin-a.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد