بابەتتەندروستی

لە سویس خەڵک بە مەلە ئەڕۆن بۆ سەر کار

شێوەی هاتوچووتان بۆ چوونە سەر کار چۆنە؟ بە پیاسە ئەڕۆن؟ بە پاس؟ بە شەمەندەفەر؟ یام لە ڕێی چەمەو؟!. لەوانەیە سەرت سڕ بمێنێ، بەڵام خەڵک شار بازڵ لە سویس بە مەلە ئەڕۆن بۆ سەر کار.

 لە بازڵ، چەم ڕاین چەم ناسیاگێکە بۆ مەلە و بۆ بازێک لە خەڵک بووگە شێوەیەک نوێ بۆ هاتوچوو، بە جۆرێک وا خەڵک کەلوپەلەکانیان ئەخەنە ناو جانتایەک تایبەت بەناو ویکلفیش  کە تەڕ نەبێت و خۆیان ئەسپێرن بە لێشاو ئاوەکە تا ئەگەیەن بەو شوێنە وا کار ئەکەن.

ویکلفیش جانتایەکە وا نایەڵێت سیپاڵەکان و کەلووپەلەکان تەڕ بن و لە  بازڵدا فرە بەناوبانگە و بەئاسانی لە فرەیەک لە دووکانەکان پەیا ئەبێت. خەڵک هەرکایەک گەرەکیان بێت لە شوێنێک بڕۆن بۆ شوێنیک تر بەئاسانی ویکلفیش بەکار تێرن و بە چەمەکا ئەڕۆن. چەم ڕاین لەناو مێژوی سویس ڕێگەی سەرەکی بۆ گۆزانەوەی پیشەسازی و هەروەها ئاسانکاری بازرگانی بووگە و هێشتا یەکێک لە گرنگترین ڕێگەکان دنیاس.

بە قسەی Britannica گەورەترین کۆکراوە لە شارە بەناوبانگە کۆنەکان وەک شار وۆرمز  ئەڵمانیا هانە قەراخ ئەم چەما. بازڵ تەنیا شارێک نییە وا لە چەم بۆ هاتوچوو کەڵک وەرئەگرێت، بەڵکوو بە قسەی Business Insider لە پایتەخت سویس یانێ بێرن مەلەوانەکان وەک ڕێگەیەک بۆ هاتوچوو تواشای چەم ئارا ئەکەن.

بە لەبەرچاوگرتن ئەوە وا فرەیەک لە ڕێگە کۆنەکان هاتوچوو وەک فڕۆکە، شەمەندەفەر و هەروەها ئۆتۆمبێل، فرەیەک لە گازە ژەهراوییەکان درووس ئەکەن، لەوانەیە وەخت ئەوە هاتبێت کە بیر لە ڕێگەکان هاتووچومان بکەینەو.

وەرگێڕ: ئارمان سولەیمانی

هەڵەگر: سروە ئەمین ساڵەحی 

تێبینی: هەوڵ دراوە ئەم بابەتە بە زاراوەی سنەیی (ئەردەڵانی) بنووسرێت. 

Rhine

Wickelfisch

Worms

Bern

Aare

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button