بابەتگەردوونناسی

“فاڕووت” کە نوێترین تەنی دۆزراوەی کۆمەڵەی خۆرە، هاوکات دوورترین تەنی ئەو کۆمەڵەیەشە.

“فاڕووت” کە نوێترین تەنی دۆزراوەی کۆمەڵەی خۆرە، هاوکات دوورترین تەنی ئەو کۆمەڵەیەشە.
تەنێکی پەمەیی ڕەنگ کە دوورییەکەی لە خۆر چوار ئەوەندەی مەودای نێوان پلۆتۆ و خۆرە، ئەگەری بوونی هەسارەیەکی زەبەلاحی هێشتا نەدۆزراوەی دوورتر دەردەخات.
ئەم تەنە تازە دۆزراوەیه، دوورترین تەنی بینراوی کۆمەڵەی خۆرە. ئەو تیمەی کە ئەم تەنەیان دۆزیوەتەوە ناویان ناوە “فاڕووت” بەڵام بە پێی یاسای یەکێتیی نێونەتەوەیی ئەستێرەناسی، ناوەکەی 2018VG18 یە. توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە هەسارەیەکی بچکۆلەی پەمەیی و خڕە. هەر ئەم تیمە لە مانگی ئۆکتۆبردا هەسارەیەکی بچکۆلەیان بە ناوی گۆبلین وەک دوورترین هەسارەی بچکۆلە دەستنیشان کردبوو.

فاڕووت بەقەد ١٢٠ یەکەی ئەستێرەناسی لە خۆر دوورە ( یەک یەکەی ئەستێرەناسی بریتییه لە مەودای نێوان خۆر و زەوی کە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کیلۆمەترە). هەر وەها بۆشاییگەڕی ناسا ڤۆیێجری ٢ بەم دواییانە چووە بۆشایی نێوان-ئەستێرە لە ١٢٠ یەکەی ئەستێرەناسیی خۆردا.
دەڵێین کە فاڕووت دوورترین تەنی بینراوی کۆمەڵەی خۆرە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە هیچ شتێکی تر ناتوانێت دوورتر بکەوێتەوە. بۆ نموونە چەندین ملیار هەسارۆکە و ئەستێرەی کلکدار لە “هەوری ئۆورت”دا هەن کە لە نێوان ٥٠٠٠ تا ١٠٠٠٠٠ یەکەی ئەستێرەناسیی خۆرن.
فاڕووت یەکەم جار لە ڕێگەی تەلەسکۆپی ٨ مەتریی سووباروو لە هاوایی و لە مانگی نۆڤێمبردا دەرکەوت و دواتر لە دێسەمبردا لە ڕێگەی تەلەسکۆپی ماجێلانی شیلییەوە هەبوونی سەلمێنرا. ئەم تەنە ٥٠٠کیلۆمەترە و ئەمە نیشان دەدات کە ئەم هەسارۆکە بچووک و خڕۆکە. ڕەنگی پەمەییش باس لەوە دەکات کە پڕ لە سەهۆڵە.
دووربوون و خولانەوەی هەسارەکە بەخێرایی کەم وا دەکات کە بۆ دیاریکردنی خولگەی هەسارەکە چەند ساڵێک کات بخایەنێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
وشەکان:

یەکەی ئەستێرەناسی/ یەکەی گەردوونناسی astronomical units (AU)

سەرچاوە:

https://www.scientificamerican.com/article/farout-newfound-object-is-the-farthest-solar-system-body-ever-spotted

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button