بابەتتەکنەلۆجیا

چۆن دڵێکی زیندوو کە لێدەدات بە پرینتەری ٣-ڕەهەندی ساز بکەین؟

چۆن دڵێکی زیندوو کە لێدەدات بە پرینتەری ٣-ڕەهەندی ساز بکەین؟

شۆڕشی پرینتەری ٣-ڕەهەندی لێرەیە.

هەر شتێک کە بیری لێ بکەیتەوە، دەتوانی پرینتی بکەی لە چەک و خانوبەرە بگرە تا ئوتۆمۆبیلەکان و ئەندامەکانی لەش. جێنیفێر لەویس کەسێکە کە لە زانکۆی هاروارد تیمێکی بە مەبەستی سازکردنی ئەندامە زیندووەکان لە ڕێگەی پرینتی زیندەیی (بایۆپرینتینگ) ٣-ڕەهەندییەوە پێکهێناوە.
ئامانجی درێژخایەنی پرینتی زیندەیی پرینتی ئەندامە زیندووەکانە. ڕەنگە یەکەم هەنگاو، شانەیەکی دانراو بێت کە ئەندامێکی لەش گەورە بکاتەوە یان ئەندامێکی زیان پێگەیشتوو چاک بکاتەوە. بەڵام بەڕوونی ئاکامی هەرە گەورەی ئەندازیاریی ئەندامە زیندەبەخشەکان وەک گورچیلە، دڵ و جەرگە.
تەنیا پرینتی خانەکانی گورچیلە، جەرگ و دڵ بۆ ئەم مەبەستە تەواو نییە. ئەم خانانە پێویستە کار بکەن، پێویستە کە چڕیی سەرەوەی خۆیان وەک شانە زیندووەکان بگۆڕن. هەر ئەندامێک لە لەشدا چەند کار دەکات، بۆیە پێویستە لەم کارەدا توانای دووپاتکردنەوەی هەمووی ئەو کارانە و خستنە ناو لەشی (بەبێ ڕەتکردنەوەی لە لایەن لەشەوە) ببێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی
سەرچاوە:
https://www.newscientist.com/article/mg24032040-400-how-to-3d-print-a-living-beating-heart/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button