بابەتتەندروستی

شەش زانیاریی نوێ سەبارەت بە ڤایرۆسەکان

شەش زانیاریی نوێ سەبارەت بە ڤایرۆسەکان

ڤایرۆسەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٩٢ی زایینیدا ناسران و تا ئێستاش توێژەران خەریکن توێژینەوەیان لەسەر دەکەن. ڤایرۆسەکان لە بەشێکی پڕۆتینی لە ژێر ناوی کەپسید و بەشێکی بۆماوەیی کە ترشی ناوکییە و یان لە RNA یە و یان لە DNA پێک هاتووە. جینەکانی ڤایرۆسەکان لە بەشە زیندووەکان وەک لەشی مرۆڤیشدا دەبینرێن.. لێرەدا باس لە ٦ بابەتی نوێ دەکەین کە سەبارەت بە ڤایرۆسەکان دۆزراونەتەوە.

١- ڤایرۆسێکی دێرین لە مێشکی مرۆڤدا

جینی ئەم ڤایرۆسە لە مێشکی ئاژەڵە چوارپەلەکاندا بینراوە و کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوەیان و چۆنیەتی ئەو پرۆسەیە هەیە.

٢- ڤایرۆسەکان لە ئاسمانەوە دەوەرن

ئەوەی کە لەو بەشانەی زەوی کە زۆر لە یەک دوورن ڤایرۆسی هاوشێوەی جینێتیکی دەبینرێت نیشانەی سەفەری ڤایرۆسەکان لەڕێگەی تەوشک یان ٸەتمۆسفێرە. بەم پێیە ڤایرۆسەکان سواری دەنکەکانی ئاو و … دەبن و دەچنە سەرەوە و دواتر دەکەونە خوارەوە.

٣- نەخۆشیی ئەلزایمر و ڤایرۆسەکان

بە لێکدانەوەی جینەکانی مێشکی کەسانی مردووی تووشبوو و تووشنەبوو بە ئەلزایمێر دەرکەوت کە کەسانی خاوەن نەخۆشییەکە جینی ڤایرۆسی هێرپێسیان بووە.

٤- ڤایرۆسە زەبەلاحەکان جینەکانی خۆیان دەخولقێنن

ڤایرۆسە زەبەلاحەکان زیاتر لە دوو جار لە ڤایرۆسی ئاسایی گەورەترن و جینەکانیان ٸاڵۆزە و بە پاندۆڤایرۆسەکان ناسراون. جینەکانی ئەم ڤایرۆسانە لەناو ڤایرۆسەکەدا سازدەکرێن و لە ڤایرۆسێکی پێشووترەوە سەرچاوە دەگرن.

٥-جینە ڤایرۆسییەکان ڕەنگە لە گیرۆدەبووندا کاریگەر بن

بە پێی توێژینەوەکان، جینی ڤایرۆسی HK2 لە کەسانی گیرۆدەی دەرمان لەچاو کەسانی گیرۆدەنەبوو زۆر زیاترە. پاشماوەی ئەم ڤایرۆسە تەنها لە ٥ بۆ ١٠ لەسەدی خەڵکدا ماوە و ئاماژە بە تووشبوونێکی ڤایرۆسیی ٢٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەکات. زانیارییە جینێتیکییەکانی ئەم ڤایرۆسە ڕەنگە لەسەر ئازادبوونی دۆپامین، کە دروستکەری هەستی خۆشی و شادی لە مێشکدایە، کاریگەر بێت.

٦- هێرپێس ڤایرۆس! هەڵستە لە خەو
ڤایرۆسی هێرپێس لە ٨٠ لەسەدی خەڵکی جیهاندا هەیە. ئەم ڤایرۆس دەتوانێت بچێتە دۆخێکی هاوشێوەی خەو لێکەوتن. توێژەران ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە چۆن ڤایرۆسەکە بخەنە دۆخی خەوەوە و هەر بۆ ئەوەش پڕۆتینگەلێکیان دۆزیوەتەوە کە بەشدارن لە هەڵستاندنی ڤایرۆسەکەدا. هەر بۆیە بە ڕێگرتن لەو ڤایرۆسانە ناهێڵن کە ڤایرۆس لە خەو هەڵسێت و نیشانەکانی نەخۆشی دەربکەون.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

ترشی ناوکی، اسید نوکلئیک nucleic acids

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/64394-virus-findings.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button