بابەتزانستە بنەماییەکان

دۆزرانەوەی دوازدەهەمین ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ له ئەشکەوتی شانەدەر

دۆزرانەوەی دوازدەهەمین ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ له ئەشکەوتی شانەدەر

ئەشکەوتی شانەدەر هەڵکەوتوو له داوێنی چیای برادۆست سەر به پارێزگای هەولێر له باشووری کوردستان، یەکێکه له گرینگترین شوێنەکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤ. ئەم ئەشکەوته له ساڵانی 1951-1960دا لەلایەن تیمێکی ئەمریکایی به سەرپەرشتیی ڕالف سوولکی پشکندرا و ٩ ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵی تێدا دۆزرایەوە. دواتر و له ئەنجامی چەند لێکۆڵینەوی تر، بەشێکی تر له ئێسکی ئەم مرۆڤە دیتراوه و له دوایین پشکنینی ئەم شوێنەدا له لایەن تیمێکی زانکۆی کەمبریج دوو پارچەی تر له ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ دۆزرایەوه.
بەپێی گرێبەستێکی هاوکاری له نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی کەمبریج له چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵکۆڵین و پشکنین لەم شۆینەوارە گرینگەدا دەستی پێکردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامه.
دوکتور «ئما پامروی»، یەکێک له دێرین مرۆڤناسەکانی زانستگای کەمبریج دەڵێت که بەداخەوه ئێسکەکان زۆر ورد ببوون و ئێمه توانیمان بەشێک له کاکیلەی خواروو و بەشێک له کاکیلەی سەرووی بدۆزینەوه. ددانەکان به باشی دیار بوون و ئێمه دەتوانین چاڵی چاوی مرۆڤەکه ببینین. ئێمه تەواوی ئیسکەکان بو نۆژەنکردنەوه خڕ دەکەینەوه و هیوادارین نۆژەن ببنەوه.
«پامروی» دەڵێت که ئەم ئاسەواره هی دوو مرۆڤی باڵغه.
خاڵی بەرچاوی شانەدەر ناشتنی مرۆڤەکانه. تا ئێستا چەند گۆڕ لەم ئەشکەوتەدا دیتراونەتەوه و وا وێدەچێت که ئەم دوو دۆزرانەوی ئاخریش شێوازی ناشتنی نیاندرتاڵەکان دەربخەن.
له درێژەدا ئەم دێرین مرۆڤناسه دەڵێت که تا ئێستا 12 مرۆڤی نیاندرتاڵ لەم شوێنەوارەدا دۆزراوەتەوه و هەروها ئاماژه دەکات که گرووپی لێکۆڵینەوەکە له چەندین پسپۆڕ له بواری جیاوازدا وەک مرۆڤناس، سروشتناس و … پێکهاتووە که هەر کام یاریدەدەره بۆ ناسینی باشتری نیاندرتاڵەکان و شوێنەواری شانەدەر.
ئەم پسپۆڕه دەڵێت که هیوادارین بتوانین وێنەیەکی بەهێز ساز بکەین له چۆنیەتیی بارودۆخی ژیانی نیاندرتاڵەکان، چ له کاتی ژیانیاندا و چ له دوای مردنیاندا.
پێشتر و نزیکەی 60 ساڵ لەمەوبەر، لەسەر دەستی ڕالف سولکی، واتە لە ساڵانی نێوان 1951-1960 کەڤنارناسەکان تاقمێکی بەرچاویان لە ئاسەواری ئێسکی ئەم مرۆڤه دۆزیبۆوه که دەگەڕێتەوه بۆ 35 تا 65 هەزار ساڵ پێش ئێستا.
«کریس هانت» یەکێکی تر لەم پسپۆڕانه دەڵێت که ئەشکەوتی شانەدەر یەکێکه له هەره گرینگترین شوێنەکانی کەڤنارناسی لەسەر گۆی زەوی. له درێژەدا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ دۆزینەوەی ئێسکی مرۆڤی نیاندرتاڵ لەم ساڵدا.
«هانت» هەروەها دەڵێت که ئەمه گەنجینەیەکی گەورەیه بۆ کوردستان و بۆ کەڤنارناسی.
” ئەمه گەنجێکه بۆ زانست، ئەمه زێر یا یاقووت نییه بەڵام ئەمه زانسته و زۆر پڕ بەها!”

ئامادەکردنی: ڕەحمەت نادری

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button