بابەتزانستە بنەماییەکان

هەنگەکان دەتوانن کردارەکانی بیرکاریی کۆکردنەوە و لێدەرکردن جێبەجێ بکەن

هەنگەکان دەتوانن کردارەکانی بیرکاریی کۆکردنەوە و لێدەرکردن جێبەجێ بکەن

زۆربەی ئاژەڵەکان ژمارەکان لە ئاستێکی بنەڕەتیدا بۆ کارەکانیان وەک خواردن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان بە کار دەهێنن. جێبەجێکردنی کرداری ئاڵۆزی بیرکاری وەک کۆکردنەوە و لێدەرکردن کە تێیاندا کەڵک لە هێماکان وەردەگیرێت تایبەتە بە ژمارەیەکی سنوورەدار لە ئاژەڵە بڕبڕەدارەکان. لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە هەنگەکان بە کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگی شین و زەرد وەک هێماکان، دەتوانن کرداری کۆکردنەوە و لێدەرکردن جێبەجێ بکەن.

لە ژینگەیەکدا کە هەنگەکان ئازادانە دەفڕن ئەم زانیارییانە بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیاری نامۆ بە کار دەهێنن و کردارەکانی کۆکردنەوە و لێدەرکردن لە نێوان شتێک لەگەڵ کۆمەڵێک شتی دیکە ئەنجام دەدەن، هەنگەکان بۆ ئەم کارە پێویستیان بەوەیە کە کۆمەڵێک ڕێسای درێژخایەن فێر ببن و هەروەها بیرگەی کورتخایەنیش بە کار بهێنن. بەپێی بیردۆزەی پەرەسەندن مرۆڤ و هەنگ تەنیا ٤٠٠ ملیۆن ساڵە لە یەکتر جیا بوونەتەوە، ئەم توێژینەوە نوێیە دەریدەخات کە جێبەجێکردنی کردارەکانی بیرکاری بۆ ئاژەڵاکانی دیکە جگە لە مرۆڤ، بەپێچەوانەی ئەوەی بیرمان کردۆتەوە دەبێت زۆر ئاساییتر بێت.

سەرچاوە:

http://advances.sciencemag.org/content/5/2/eaav0961

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button