بابەتتەندروستی

بۆ یەکەمجار خانە بنەڕەتییە دوبارە-پرۆگرامکراوەکان بۆ چارەسەری زامدارییەکانی دڕکەپەتک بەکار دەھێنرێن

بۆ یەکەمجار خانە بنەڕەتییە دوبارە-پرۆگرامکراوەکان بۆ چارەسەری زامدارییەکانی دڕکەپەتک بەکار دەھێنرێن

خانەی بنەڕەتی، ئەو خانە سەرەتاییانەن کە دەتوانن بگۆڕێن و داگەڕێن بۆ خانەگەلی جۆراوجۆری تر.

بە یارمەتی خانە بنەڕەتییەکان، ئەمڕۆکە خانە و شانەی جۆراوجۆری زۆر، بە مەبەستی چاککردنەوەی شانە کۆڵەوارەکان، بەرھەم دێت.

تاقیکرنەوەیەکی نوێ بۆ ئەوە دەکرێ تاکوو بۆ یەکەمجار خانە بنەڕەتییە فرە توانستە ھاندراوەکان “induced pluripotent stem (iPS) cells” بۆ چارەسەری زامدارییەکانی دڕکەپەتک بەکار بھێنرێن.

خانە بنەڕەتییە فرە توانستە ھاندراوەکان (IPS) بە ھاندانی خانەکان بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخێکی لە دۆخی کۆرپەلەیی-چوو درووست دەبن کە پاشان دەکرێت گەشە بکەن بۆ جۆرە خانە جیاوازەکان.

ھیدیۆکی ئۆکانۆ کە زانایەکی خانە بنەڕەتییەکانە لە زانکۆی کیۆ لە تۆکیۆ، ئەو خانە بنەڕەتییە وەرگیراوەکانی ھان دەدا تاوەکوو ببنە خانەی پێکھێنی دەماری کە دەکرێت پاشان ببنە دەمارەخانە و خانەی گلیال. تیمەکەی ئۆکانۆ ٢ بۆ ٤ ھەفتە دوای ئەوەی دڕکە پەتک زیانی پێ دەگەیشت ٢ ملیۆن لەو خانە پێکھێنەرانەی دەخستە شوێنی زامدارییەکە.

ھیدیۆکی ئۆکانۆ پیشانیدا لە ڕێی ئەو کردارەوە دەکرێت دەمارەخانەکان لەو مەیموونانەی زیان بە دڕکە پەتکیان گەیشتووە، دوبارە دروست ببنەوە و توانای جوڵەیان زیاتر بێت.

تیمەکەی ئۆکانۆ یەکەمجار ئەو چارەسەرە بۆ چوار نەخۆش بەکاردێنن، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە سەلامەت و کاریگەرە پێش ئەوەی لەسەر ژمارەیەکی زۆر خەڵکی تاقی بکەنەوە.

خانە بنەڕەتییە فرە توانستە ھاندراوەکان پێشتریش بۆ چارەسەری نەخۆشی پاکینسۆن و شیبوونەوەی خانەکانی تۆڕەی چاو بەکار ھاتوون.

ئامادەکردن:  عەبدوڕەحمان ئەبووبەکر

وشەکان:

Stem cell: خانەی بنەڕەتی یان بنەخانە

induced pluripotent stem (iPS) cells: خانە بنەڕەتییە فرە توانستە ھاندراوەکان

Spinal cord: دڕکەپەتک

سەرچاوە:

https://www.nature.com/articles/d41586-019-00656-2

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button