هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری زانستیی ھۆژین

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری زانستیی ھۆژین

دوای دانەدەرەوەی سەرکەوتووانەی ٨ ژمارە گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بڕیارمان دا بەردەوام بین و بە تین و وزەیەکی نوێوە، دەستپێبکەین بە وەرگرتنی وتار بۆ ژمارەی ٩م. ژمارەی ٩م لە کۆتایی زستانی ئەمساڵدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

داوا دەکەین لە تەواوی توێژەران، زانستمەندان، و خوێندکارانی کوردستان کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان لە کات و بە چوارچێوەی دیاریکراو بنێرن بۆمان.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین وەک یەکەم گۆڤاری زانستی گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی بەکار کرد، و لە ئێستادا وەک تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردییە کە بەو پەڕی شانازییەوە بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین بەردەنگەکەی کۆمەڵگای کوردستانە بە گشتی. ھۆژین ھەوڵ دەدات بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی زانستی لەبەرچاو بگرێت و بە زمانێکی سادە زانست بۆ کۆمەڵگا بڵێتەوە.

بابەتەکانی نێردراو بۆ گۆڤار لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانی باشترین زانکۆکانی دنیا پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێتە خوێنەرانی ھۆژین کە ئێمە لە گەیاندنی زانستی بڕواپێکراو بە کۆمەلگا خۆمان بە بەرپرس دەزانین.

درێژەدانی ئەم ڕێگا دژوارە، بەبێ ھاوکاری، ھاوفکری، و پشتیوانیی ئێوە ناکرێت. ئێمە لە پێشنیارەکانتان بێبەش مەکەن. ھەر پێشنیارێک ھەیە بۆمان بنێرن:
Govar.hojan@Gmail.com

تکایە ئەم بابەتە بۆ کەسانی پێوەندیدار بنێرن و ھەموو توێژەران و زانستدۆستانی خەمخۆری کوردستان ئاگادار بکەنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، سەردانی ئەم لاپەڕە بکەن (بەڕۆژ دەبێتەوە):
Hojan.org/4authors

دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
۸ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰
۸ی فەروەردینی ۱۳۹۹
March 27th , 2020

ئیمەیلی گۆڤار:
Govar.hojan@Gmail.com

بەسپاسەوە،
ئاسۆ ڕەحیمزادەگان،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
خوێندکاری دوکتورای ڕووناکیی زانستگای KITی ئاڵمان،
بە نوێنەرایەتیی لە بەرپرسانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

? ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/hojinmag
ئینستاگرام: @zanist4kurd
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/hojingovar

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button