بابەتگەردوونناسی

چۆن ئاستی بوومەلەرزە دەپێون؟

چۆن ئاستی بوومەلەرزە دەپێون؟

ڕێگەیەکی نەسراو بۆ پێوانی بوومەلەرزە ڕیختەرە کە فیزیکزانێکی ئەمریکایی بە ناوی چارلز ڕیختەر لە ساڵی ١٩٣٤ دایهێناوە. ڕیختەر لە ڕووی ئاستی گەورەترین شەپۆلی بوومەلەرزەوە فۆرمولێکی داهێنا کە بە وردبینییەوە ئەندازەی بوومەلەرزەکە حساب دەکات.
ئاستی بوومەلەرزەکە لەسەر پێوەرێکی لۆگاریتمییە و ژمارەیەکە لە نێوان ١ تا ١٠. پێوەری لۆگاریتمی واتە بوومەلەرزەیەکی پێنج ڕیختەری ١٠ بەرانبەری بوومەلەرزەیەکی چوار ڕیختەری زەوی دەجوڵێنێتەوە. بۆ ئەوەی باشتر لەم ژمارانە تێبگەن، با وزەی بوومەلەرزەکان لەگەڵ مادەیەکی تەقینەوە وەک تی.ئێن.تی هەڵبسەنگێنین. بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی یەک ڕیختەر، وەک تەقینەوەی ١٧٠ گرەم تی.ئێن.تییە. بەڵام بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٨ ڕیختەر وەک تەقینەوەی ٦ ملیۆن تۆن تی.ئێن.تی وایە.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button