بابەتگەردوونناسی

گەلۆ! خەڵکی زەوی، ئامادە بن بۆ یەکەم گەشتەکان بۆ سەر مانگ

گەلۆ! خەڵکی زەوی، ئامادە بن بۆ یەکەم گەشتەکان بۆ سەر مانگ
بەپێی هەواڵێک لە کە تویتەردا بڵاو بووەتەوە، کۆمپانیای سپەیس ئیکس کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆیە بۆ گەڕان لە فەزادا و لە لایەن ملیاردێر ئێلۆن ماسکەوە دامەزراوە، بۆ گەشتێکی تایبەت بۆ سەر مانگ یەکەم کەسی ناونووسی کرد.
نوێنەری کۆمپانیاکە دەڵێت ئامانج ئەوەیە “هەنگاوێکی گەورە هەڵبگرین بۆ ئەوەی هەموو ئەوانەی خوازیاری سەفەر بۆ سەر مانگن، بتوانن سەفەر بکەن”. “تەنیا ٢٤ مرۆڤ تا ئێستا لە هەموو مێژوودا چوونەتە سەر مانگ، لە دوای ناردنی ئاپۆلۆ لە ساڵی ١٩٧٢دا تا ئێستا کەس نەچووەتە سەر مانگ”.
ئەو کەسەی کە ناونووسی کراوە بۆ سەفەرەکە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سێپتەمبر ناسنامەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و سەرهێڵ ئاشکرا دەکرێت. ڕاکێتی فلاکۆنی گەورە کە لە لایەن کۆمپانیای سپەیس ئیکسەوە ئامادە کراوە جێگەی ١٠٠ کەس دەبێتەوە بۆ سەفەر بۆ مەریخ. ئەم کەشتییە ئاسمانییە گەورەیە کە ئێستا پەرەی پێ دەدرێت ٣١ مەکینەی دەبێت و بەهێزترین ڕاکێت دەبێت کە تا ئێستا ساز کرابێت.
ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیان سپەیس ئیکس ئاشکرای کرد، کە لە بەرنامەیدایە ٢ گەشتیاران لە ڕێگەی کەپسولی کرو دراگۆن (Crew Dragon) بۆ گەشتێک لە ساڵی ٢٠١٨دا بۆ دەوری مانگ بنێرێت. واڵ سترەیت جورناڵ ئاشکرای کرد کە سەفەرەکە لە ٢٠١٩ زووتر ناکرێت.
تا ئێستا زانیاریی زیاتر لەسەر تێچوو و ماوە و ڕۆژی سەفەرەکەی کە ماسک دابینی دەکات، بڵاو نەکراوەتەوە. ئەو کەسەی کە ئەو سەفەرە دەکات کێیە؟ نوێنەرێک لە کۆمەڵەی باوەڕمەندان بە تەختبوونی زەوی؟ یان ڕەنگە خودی ئێلۆن ماسک بێت؟
یەکێک لە بەکارهێنەران لە تویتێکدا لە ماسک دەپرسێت کە گەشتیارکە بۆ خۆی نییە؟ ماسکیش لە وەڵامدا تەنیا ئیمۆجی ئاڵای ژاپۆنی بۆ داناوە!
ئەوە واتای چییە؟ ڕاوەستن دا دووشەممە!
https://www.livescience.com/63593-spacex-moon-tourism-announcement.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button