بابەتزانستە بنەماییەکان

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ

بێهرووز بووچانی کە پەنابەرێکی کوردە و کتێبەکەی لەژێر ناوی “ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” ناوبانگی جیهانی بەدەست هێناوە، ئێستا لە لایەن زانکۆی UNSWی سیدنی لە وڵاتی ئوستراڵیا وەک مامۆستای زانکۆ دیاری کراوە. بێهروز کە دوای کۆچی زۆرەملی لە ئێران، لە دوورگەی مانووس لە ئوستڕاڵیا دەستبەسەر کرابوو، لە کتێبەکەیدا باس لە بەسەرهاتی خۆی دەکات و ڕەخنە دەگرێت لە نادادپەروەری و هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ پەنابەران. ئەم کتێبە کە بەهۆی بارودۆخی سەختی دوورگەکە بە مۆبایلێک و لە واتساپدا نووسراوە، زۆرینەی خەڵاتە گرینگە ئەدەبییەکانی ئوستڕاڵیای بردووەتەوە و وەک یەکێک لە گرینگترین کتێبە نووسراوەکانی ئوستڕاڵیا لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ناسراوە.
هۆکاری دەستنیشان کردنی کاک بێهرووز بۆ ئەرکی مامۆستایەتی “خۆبەرپرسایەتی لە توێژینەوە و کارکردی داهێنانە بەڕەوشناسیی نوێوە” پێناسە کراوە.

پێویستە ٸاماژە بەوەش بکرێت کە کاک بێهرووز ماوەیەک لەمەوبەر وەک مامۆستای میوان لە زانکۆی لەندەن، لە مەدرەسەی یاسای بیربەک، دەستنیشان کرابوو.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://newsroom.unsw.edu.au/news/social-affairs/behrouz-boochani-appointed-adjunct-associate-professor-unsw

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button