بابەتتەکنەلۆجیا

بە دووکەڵی ماشینەکەت گڵۆپی ماڵەکەت هەڵکە

بە دووکەڵی ماشینەکەت گڵۆپی ماڵەکەت هەڵکە

زانستوانان دووکەڵ دەکەنەوە بە سووتەمەنی

زانستوانان شێوازێکیان بۆ گۆڕینی کەربۆن دووئۆکساید بۆ سووتەمەنیی تراو دۆزیوەتەوە

ئەو شێوازە نە تەنیا یارمەتیدەری بەرگری لە بڵاوبوونەوەی گازە گووڵخانەییەکان دەکات بەڵکوو خۆی سەرچاوەیەکی وزەی جێگرەوەیە

فاڕووق ئەحمەدی، ماستەری ئەندازیاری کیمیا، زانکۆی پیشەیی نووشیروانی بابول، ئێران

Faruq (Farogh) Ahmadi, MSC. Of Chemical Engineering, NIT, Iran

Ahmadi.farogh@gmail.com

 

  • دەستپێک

CCUS یاخود گرتنەوە ، لەکارکردنەوە و جیاکردنەوەی کەربۆن یەکێک لە گرنگترین چەکەکانی مرۆڤە لە دژی بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان و گەرمبوونی لەڕادەبەدەری زەوی. لەو شێوازەدا، سەرەتا کەربۆن لە ڕێگەی تەکنۆلۆجیای گرتنەوە و پاشەکەوتکردنی کەربۆن(CCS) کۆ دەکرێتەوە و پاشان بۆ ماکی بەنرخ و بەکەڵکی ژینەگەیی دەگۆڕدرێت.

لە ئەنستیتۆی جیهانیی CCS باوەڕیان وایە کە ڕێگەچارەی CCUS، تەکنۆلۆژییەکی گرنگ بۆ مژاری گەرمبوونی زەوییە و بژاردەیەکی کارامە لە  بەربەرەکانی گەرمای جیهانی و گەیشتن بە ئامانجە نێونەتەوەییەکانی کەمکردنەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەکانە.

توێژەران لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە پێشووەکانی CCUS، سیستەمێکیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت هاوکات لەگەڵ گرتنەوەی کەربۆن لە بەرگەهەوا، وزەی ئەلکتریسیتە و هایدرۆجن بەرهەم بهێنێت. ئەو پێکهاتەیە بە ڕێنوێنی پرۆفیسۆر گونتی کیم لە زانکۆی کیمیا و ئەندازیاری کیمیا لە UNIST  و بە یارمەتیی هاوکارەکانی پەرەی پێدراوە.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا، ئەو تیمە سیستمێکی هیبریدی Na-CO2یان سازکردووە کە تێیدا بە کەڵکوەرگرتن لە CO2 وزەی ئەلکتریسیتە و هایدرۆجن، لە ڕێگەی ئاوێتەیەکی ئاوەکی یاخود ئاوێتەیەک کە ئاوێتەنەکەی ئاوە بەرهەم دێت.

سەرچاوەی وێنە: https://www.cell.com/iscience/pdf/S2589-0042(18)30186-X.pdf

  • لاساییکردنەوەی سروشت

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕۆژانە ڕادەیەکی زۆر کەربۆن دووئۆکسایدی ناو بەرگەهەوا لەناو ئاوی ئوقیانووسەکاندا ڕۆدەمژرێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەسیدیتە. هەر بەپێی ئەو تێبینییە، ئەو تیمە هەوڵیان دا بە تواندنەوە و ڕۆمژینی کەربۆن دووئۆکساید لەناو ئاو کارلێکی ئەلکترۆکیمیایی بخوڵقێنن. کاتێک ئەسیدیتەی ئاوێتەیەک بەرز دەبێتەوە، ژمارەی پرۆتۆنەکانی ئەو ئاوێتەیە بە ڕاکێشانی ئەلکترۆنەکان بەرز دەبێتەوە و لە ئاکامدا دەبنە هۆی سازبوونی باترییەکی گۆڕینی CO2. بەگشتی دەتوانین بڵێین هیبریدی Na-CO2 هاوشێوەی خانە سووتەمەنییەکانە.

 

 

وشەکان:

Carbon Capture, Utilization, and Sequestration

Capture

Utilization

Sequestration

Carbon Capture and Storage (CCS)

Emissions

Professor Guntae Kim

The School of Energy and Chemical Engineering at UNIST

Hybrid

Aqueous solution

Solvent

Absorb

Acidity

Melting

Electrochemical reaction

CO2 converting battery

Fuel cell

 

سەرچاوە

  1. https://interestingengineering.com/scientists-find-way-to-turn-carbon-emissions-into-usable-energy

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button