بابەتتەندروستی

خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان

خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان

توێژەرانی ژاپۆنی دەڵێن کە گرووپە خوێنێکی دەستکردیان ساز کردووە کە دەتوانێت بدرێت بە هەموو نەخۆشێک کە خاوەن گرووپی خوێنیی جیاوازن و ٸەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری زیندوومانەوەی کەسانێک کە بەسەختی بریندار دەبن زیاد دەکات. ئەم خوێنە دەستکردە لەلایەن تیمێک لە زانایانی کۆلیژی پزیشکیی بەرگریی نەتەوەییەوە ساز کراوە و بە شێوەیەکی کاریگەر لەسەر کەروێشکەکان تاقی کراوەتەوە.
کەمبوونی بەرچاوی پەڵەکانی خوێن کە ئەرکی وەستاندنی خوێن بەربوونی هەیە و خڕۆکە سوورەکان کە ئۆکسیجن بۆ خانەکانی لەش دەگوازنەوە دەبێتە هۆی مردن.
پەڕەکانی خوێن ٸەگەر بە شێوەی بەردەوام بجووڵێندرێن تا چوار ڕۆژ بەرگە دەگرن لە کاتێکدا خڕۆکە سوورەکان بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە پلەی گەرمیی نزمدا بەرگە دەگرن.
بە مەبەستی فریاگوزاری پێویستە چاوەدێری بکرێت لە ژمارەیەکی زۆر پەڵەی خوێن و خڕۆکەی سوور.
خوێنی دەستکردی ئەم تیمە خاوەن پەڕەکانی خوێن و خڕۆکە سوورەکانە. هەر کامیان لە کیسەگەلێکی لیپۆزۆمی لە پەردەی خانە بەمەبەستی وەستاندنی خوێن بەربوون و ڕاگواستنی ئۆکسیجن ڕادەگیرێن.
ئەم خوێنە دەستکردە لە پلەی گەرمیی ئاساییدا بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەرگە دەگرێت.
کاتێک خوێنی دەستکرد لەسەر ١٠ کەروێشک تاقی کرایەوە کە بەهۆی لەدەستدانی خوێن ئازارییەکی زۆریان بینیبوو، ٦ لە کەروێشکەکان زیندوو مانەوە و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی وەکوو خوێن گرسان(مەینی خوێن) دەرنەکەوت.
لە دۆخی فریاگوزاریدا دەبێت جۆری خوێنەکە دیاری بکرێت هەر بۆیە ناکرێت پێش گەیاندنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە خوێن بەو کەسە بدرێت، بەڵام بەم خوێنە دەستکردە دەکرێت پێش گەیاندنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە، خوێنی پێ بدرێت.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:
پەڕەی خوێن platelet
خڕۆکەی سوور red blood cell
خوێن بەربوون bleeding
خانە cell
پەردەی خانە cell membrane
خوێن گرسان(مەینی خوێن) blood clotting
دۆخی فریاگوزاری emergency

سەرچاوە:
http://www.asahi.com/ajw/articles/AJ201909290001.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button