بابەتتەندروستی

بۆ یەکەم جار گورچیلەی مشکێک دەرهێنرا، سەهۆڵبەست کرا، توایەوە و لە کۆتاییدا بۆ لەشی مشکێکی دیکە ڕاگوێزرا. ئاخۆ بۆ مرۆڤیش ئەم کارە دەکرێت؟

لەو تاقیکردنەوەیەدا گورچیلەی مشکەکانیان بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ هەڵگرت، دواتر بە سەرکەوتوویی گەرمیان کردەوە و لە ماددە کیمیاییە بەستووەکان پاکیان کردەوە و چاندیانەوە بۆ پێنج مشکی زیندوو. لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، گورچیلەی هەموو ئەو مشکانە بە تەواوی کاری دەکرد تا ئاستێک کە لە ئەندامێکی ئاسایی جیا نەدەکرایەوە.

توێژەران پێیان وایە ڕۆژێک دادێت بە لەبەردەستبوونی ئەندامەکانی مرۆڤ و گواستەنەوەیان بۆ لەشێکی تر ڕێژەی ڕزگارکردنی ژیان بەرز بێتەوە.

دەکرێت ئەندامەکان لە ڕێگەی پاراستنی درێژخایەنی بەستوو وەکوو شووشەییکردن بپارێزرێن، کە پرۆسەیەکە بۆ پەمپکردنی ئەندامەکە بە ماددە کیمیاییە بەستووەکان و ساردکردنەوەی بەخێرایی تا پێشگری بکرێت لە دروستبوونی کریستاڵە سەهۆڵییەکان.

بەڵام کێشەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ئەندامەکە گەیاندنی بە پلەی گەرمیی جەستە ڕوو دەدات کە بۆ تێپەڕاندنی ئەم کێشەیە، زاناکانی زانکۆی مینیسوتا “پرۆسەی گەرمکردنی نانۆ”ی نوێیان پەرە پێداوە کە ئەندامەکە بە خێرایی و بە شێوەیەکی یەکسان لە ناوەوە گەرم دەکاتەوە نەک تەنها لە ڕووبەری ئەندامەکە.

لەم شێوازە نوێیەدا نانۆگەردیلەکانی ئۆکسیدی ئاسن بەکاردەهێنرێت کە لە ڕێگەی خوێنبەرەکانی ئەندامەوە دەگوازرێنەوە. کاتێک نانۆگەردیلەکان بە شەپۆلەکانی ئەلیکترۆمەگنەتیک چالاک دەکرێن، بە شێوەیەکی یەکسان ئەندامەکە گەرم دەکەنەوە.

long-term cryopreservation پاراستنی درێژخایەنی بەستوو

University of Minnesota iron oxide nanoparticles نانۆگەردیلەکانی ئۆکسیدی

ئاسن electromagnetic waves شەپۆلەکانی ئەلیکترۆمەگنەتیک

وەرگێڕ: شادی خوسرەوی

پێداچوونەوەی زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button