Close

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە ویلیام کالین، پیتەر ڕاتکلیف و گرێگ سێمێنزا.
خەڵاتەکە بە هۆی دۆزینەوەکانیان لە بابەت “هەستپێکردنی خانەکان و خۆگونجاندیان لەگەڵ ئۆکسیجن” پێ بەخشراوە.
ئەوان مەکینەیەکی مولکولییان ناساندووە کە چالاکیی جینەکان لە وەڵامی ئاستی جیاوازی ئۆکسیجن کۆنترۆل دەکات.
دۆزینەوەکەی ئەوان ڕێگا بۆ لێکۆڵینەوەی نوێ خۆش دەکات کە لەگەڵ کەمخوێنی، شێرپەنجە و زۆر نەخۆشیی تر ڕووبەڕوو بینەوە.

وشەکان:
هەستپێکردن sense
خۆگونجاندن adapt

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.nobelprize.org/prizes/medicine/2019/press-release/

بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *