هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

کڕینی پێشوەختی هۆژین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانیی دایکییەوە

کڕینی پێشوەختی تایبەتیی ژمارە ۸ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکییەوە بە ٢٠% داشکاندنەوە.

ژمارەی ۸ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین خەڵاتی نەورۆزانەی ئێمەیە بۆ کۆمەڵگای کوردستان. ھۆژین گرینگترین و سەرنجڕاکێشترین بابەتەکانی دنیای زانست لە زمانی پسپۆڕانەوە و بە زمانێکی سادە دەڵێتەوە.

لەم ژمارەدا وتووێژێکی تایبەتمان هەیە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم کەریمی، پڕۆفیسۆری بەناوبانگی کوانتەمی لە زانکۆی ئۆتاوای کانادا. وتووێژێکی چڕوپڕمان هەیە لەگەڵی لەسەر ژیانی تاکەکەسی و پیشه‌یی ئه‌و بیرمه‌نده‌ کورده‌. کوانتەم باسی ڕۆژە. لێمان پرسیوە کە کوانتەم چییە و بە چ که‌ڵکێک دێت؟
هەروەها ئەم پرسیارانە وڵام دەدەینەوە. بیتکۆین چییە و ڕەمزپارە لە کوێوە هاتووە؟ گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی بەرەوە کوێمان دەبات؟ یوڤال هەراری کێیە و بۆچی بیرمەندێکی بەناوبانگە؟ مێژووی مرۆڤ چۆن دەگێڕێتەوە؟ داهاتووی مرۆڤ چۆن دەبینێت؟ جینی مرۆڤ بۆ خۆویستە؟ لە جوانییەکانی قووڵایی ئاسمان چۆن وێنە دەگرین؟ نەرمامێری سەرچاوەکراوە چییە؟ چۆن لەشێکی ماسوولکەییمان هەبێت؟ چۆن لەژێر زەوی کەڵک وه‌ربگرین؟ و دەیان پرسیاری گرینگ و سەرنجڕاکێشی تر.

لە دنیای فەرهەنگدا، ئه‌م ژمارەیه‌ چاوێکمان خشاندووه‌ بەسەر کار و چالاکییەکانی دوو ڕێکخراوەی فەرهەنگیی کوردستان: پاژین و ڤەژین! هەروەها گەشتێکمان هه‌بووه بۆ سەر بارودۆخی ویکیپیدیای کوردی.

بە کڕینی پێشوەختی هۆژین دەکرێت دوابەدوای چاپبوونی هۆژین، هۆژین لەبەر دەستتاندا بێت و بیخوێننەوە.

❇️کڕینی پێشوەختی ھۆژین پشتیوانییە بۆ درێژەدانی ڕۆژنامەگەریی زانستیی کوردی.❇️

بۆ وەرگرتنی گۆڤاری ھۆژین دوو بژاردە ھەیە:
۱. لەڕێگەی پۆستەوە (۵ھەزار تمەن تێچووی پۆست)
۲. وەرگرتن لە بنکە تایبەتەکان شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

❤️ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێت.❤️

 

کڕینی پێشوەختی ژمارەی هەشتی هۆژین:

http://hojan.org/product/کڕینی-پێشوەختی-ژمارەی-٨-ی-هۆژین/

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button