بابەتتەندروستی

شێوازەکانی تاقیکردنەوە و دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا

ئەم وتارە باسێکی زۆر بەسوودە لەسەر شێوازەکانی تاقیکردنەوە و دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.

 

دەرخستنی نەخۆشیی نوێی کۆرۆنا زۆر گرینگە لە کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەکەیدا. ئەگەر ولاتێک بتوانێت بەزۆری و بەخێرایی نەخۆشەکان دەربخات، زووتر دەتوانێت قەرەنتینەیان بکات و چاوەدێریی تایبەتیان بۆ دابین بکات. هەر لە دەسپێکی ئەو قەیرانە جیهانییەدا توێژەری زۆر هەوڵیان داوە شێوازی دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا پەرە پێبدەن و سەرکەوتنێکی باش و خێراش هەبووە.

 

کاردانەوەی زنجیرەیی پۆلیمەری

لە چین لە تاقیردنەوەیەک کەڵک وەردەگرن بە ناوی PCR کە لەم شێوازەدا بڕێک کۆدی جینێتیکی لەسەر کیتێکی تاقیکردنەوەدا هەیە کە پەرە بە ڤایرۆسەکە دەدات و دەکرێت نیشاندەری ڤایرۆسەکە بێت. بەڵام ئەم شێوازە زۆر خاوە و لە ڕۆژدا زیاتر لە چەند هەزار نموونە ناتوانن تاقی بکەنەوە. کەواتە خەلکێکی زۆر لە نۆرەدان بە مبەستی پشکنین و تاقیکردنەوە.  ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستیش بە هاوکاری ڕێکخراوەیەکی ئەمریکایی پێشگیری و کۆنترۆڵی نەخۆشی، ٢٥٠هەزار کیتی تاقیکردنەوەی دروست کردووە و بۆ ولاتەکانی جیهان نێردراوە.

 

 

بەڕیزکردنی جینێتیکی

 

شێوازێکی تر هەیە بەناوی genetic sequencing یان بەڕیزکردنی جینێتیکی. لەم شێوازەدا کۆدی جینێتیکی ڤایرۆسەکە دەردەهێنن. کۆمپانییەک بەناوی IDbyDNA  ئەم کارەی کردووە و دەتوانێت تا ۱۰هەزار تاقیکردنەوە لەڕۆژێکدا ئەنجام بدات.

 

شێوازێکی خاو و نادڵنیا بەڵام خێرا:

 

پشکنینی  CT

 

چەن حەفتە لەوەپێش، لەبەر خاوی تاقیکردنەوەکان، چین پەنای برد بۆ سی-تی سکەن یان پشکنینی کۆمپیوتەری تومۆرەکان. لەم شێوازەدا ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی دیاری نەخۆشیی نوێی کۆرۆنایان هەیە، بە تیشکی ئیکس وێنە لە سییەکانیان دەگیرێت و ئەگەر سییەکەیان تووش بێت، ئەوە وەک کەسێکی نەخۆشیی کۆرۆنایی چاویان لێ دەکەن و قەرەنتینە دەکرێن و دەخرێنە ژێر چاوەدێری. بۆیە ئیتر پشکنینی تریان بۆ ناکەن کە هەم گرانترن، هەم خاوتر. هەرچەند ئەم شێوازە خێرایە، بەڵام ئەگەریی هەڵەی زۆرە. هەروەها لەوانەشە کەسێک تووشی کۆرۆنا بووبێت و سییەکانیان هێندە ٸازاری نەدیتبێت کە وێنەکە دەری بخات و ئەمەش مەترسییەکە بۆ کۆمەڵگا، چون ئەو کەسانە وادەزانن کۆرۆنایان نییە و لە کۆمەڵگادا دەبنە هۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

 

شێوازی تریش هەن کە زۆرینەی وڵاتەکان هەوڵ دەدەن کە دابینی کەن و خۆیان ئامادە دەکەن. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی دەقی سەرچاوەکە بکەن:

https://www.nature.com/articles/d41587-020-00002-2

 

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

 

وشەکان:

بەڕیزکردنی جینەتیکی Genetic sequencing

پشکنینی کۆمپیتەری تۆمۆرەکان  CT Scan

کاردانەوەی زنجیرەیی پۆلیمەری Polymerase chain reaction (PCR)

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button