بابەتتەندروستی

ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟

ئەگەر بزانن هەرچی باڵا بەرزتر بێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەش زیاترە، چی؟

بەڵام بۆچی؟
چونکە ژمارەی خانەکانی لەشی مرۆڤە باڵابەرزەکان زیاترە. توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە باڵابەرزەکان لەچاو باڵاکورتەکان، زۆرتر مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە، چونکە گەورەترن و ژمارەی خانەکانی لەشیان زۆرترە و ئەگەری بازدانی جینەتیکیی مەترسیدار لەواندا زیاترە.

ئەم توێژینەوانە دەریانخست بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی تووشبوون ١٠٪ بەرز دەبێتەوە.

پێشتر زانایان باسیان لە چەندین هۆکار دەکرد بۆ نموونە:
هەندێک لە هۆرمۆنەکانی گەشەکردن کە خۆی دەبێتە هۆی بەرزیی باڵا و شێرپەنجە، یان فاکتەرێکی دەرەکی وەک خوردوخۆراک لە سەردەمی منداڵیدا. بەڵام ئێستاکە دەوترێت ژمارەی خانەکان خۆی فاکتەرێکی گرنگە و پەیوەندیی بە خوردوخۆراکی باشتر و شتی دیکەوە نییە. ئەوەی کە گرنگە ژمارەی خانەکانە.
ئەم بابەتە دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە بۆچی پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی شێرپەنجە دەبن.

ئەم بابەتە دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە بۆچی پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی شێرپەنجە دەبن.

باڵابەرزەکان نابێ زۆر نیگەرانی بەرزیی باڵای خۆیان بن چونکە ئەم کاریگەرییە یەکجار زۆر نییە و دەتوانن بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە چەندین کار بکەن بۆ نموونە جگەرەکێشان وەلا بنێن و کێشێکی تەندروستیان هەبێت.

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:
https://www.the-scientist.com/news-opinion/taller-people-more-prone-to-cancer-64995

https://www.theguardian.com/science/2018/oct/24/tall-people-at-greater-risk-of-cancer-because-they-have-more-cells

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button