بابەتتەندروستی

ته‌ڕ ڕاگرتنی ده‌م، بەرگری ناکات لە تووشبوونتان به‌ کۆرۆنا

ته‌ڕ ڕاگرتنی ده‌م، بەرگری ناکات لە تووشبوونتان به‌ کۆرۆنا

 

له‌ سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤیدیۆیەک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستاوده‌ست ده‌کرا له‌ سۆشیال مێدیادا که‌ گوایه‌ قوڕگی ته‌ڕ ده‌توانێت له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا بتانپارێزێت.

 

له‌ ڕێکەوتی ١٩ی فێبریورەوە، کورتە ڤیدیۆیه‌ک به‌ ناونیشانی (زۆرزۆر پێشنیار ده‌کرێت: ساکارترین ڕێگاچاره‌ بۆ بەرگریکردن له‌ تووشبوونی ڤایرۆس) که‌ په‌یوه‌ندی هەبوو بە فەرمانبەرانی پزیشکیی ژاپۆنه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ ئه‌پلیکه‌یشینی چینی (تیک تاک)دا بڵاو دەبۆوه‌.

پیاوێک که‌ باڵاپۆشی سپی ده‌به‌ردایه‌ له‌ ڤیدیۆکه‌دا ده‌بیندرێت و باس لەوە دەکات کە ساده‌ترین ڕێگای تووشنه‌بوون به‌م ڤایرۆسه‌ ته‌ڕ ڕاگرتنی قوڕگە. ئه‌گه‌ر قوڕگ ته‌ڕ بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ سوتفه‌ش ڤایرۆسەکه‌ هه‌ڵمژن، له‌ سوورێنچک ده‌ڕواته‌ خوار، ده‌نا وێڕای هه‌ناسه‌ به‌ره‌و سییه‌کان ده‌چێت. چونکه‌ له‌ گەدەدا ترشێکی (ئەسید) تێدایه‌ که‌ ڤایرۆسه‌کە ده‌کوژێت و مه‌ترسیی تووشبوون زۆر که‌م ده‌کاته‌وه‌. ئێستا چۆن قوڕگمان ته‌ڕ ڕاگرین؟ به‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ک دوو قوم ئاو.

پاش لێکۆڵینەوەیەک بۆ ٸەم باسە دەردەکەوێت کە هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستییانه‌ بۆ ئه‌و بابەتە له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. ئه‌گه‌رچی خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ گشتی بۆ تەندروستی به‌سووده‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ بیسه‌لمێنێت کە خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش به‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ده‌گرێت.

نه‌ ڕێکخراوه‌ی ته‌ندروستیی جیهانی و نه‌ هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی ته‌ندروستیی دیکە، هه‌تا ئێستا له‌مه‌ڕ کاریگه‌ری قوڕگێکی وشک له‌ تووشبوون بەم ڤایرۆسه‌، هیچ ئامۆژگارییه‌کی بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌م ڤیدیۆیه‌ له‌ سۆشیال مێدیادا هه‌ر دێ و زیاتر بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

وه‌ها ده‌نگۆیه‌ک ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ وڵاتی فیلیپین و هیندووستانیش بڵاو ببۆوه‌ که‌ هه‌واڵده‌رییه‌کانی فرانس پرێس و ئیندیاتووده‌ی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌.

وشەکان:

سوورێنچک  esophagus

نووسەر: نابیله‌خان عینایه‌تی

سەرچاوەکان:

https://www.ha-asia.com/keeping-your-throat-moist-will-not-prevent-you-from-coronavirus/

https://apnews.com/afs:Content:8551030197

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button