بابەتگەردوونناسی

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات.
وێنەکە لە شارۆچکەی نێوبێری گیراوە، فلۆریدا، ئاگۆستی ٢٠١٩.
هەورەستێرەی (Nebula) ڤێڵ پاشماوەی پڕشەستێرەیەکە (Supernova) کە کێشی ٢٠ ٸەوەندەی خۆرە و ٨٠٠٠ ساڵ لەوەپێش تەقیوەتەوە. لە دووری ١٤٧٠ ساڵی ڕووناکییە و ڕووبەرێکی بەرینی ئاسمان لە خۆ دەگرێت کە درێژایی و پانتایەکەی شەش ٸەوەندەی مانگی چاردەیە. بە گشتی پڕشەی هایدرۆجین و ئۆکسیجین و گۆگردی هەیە و بڕێکیش تیشکە نەبینراوەکان وەکوو ئیکس لێی بڵاو دەبێتەوە. لەو وێنەیەدا تەنیا بەشی ڕۆژهەڵاتی داندراوە.
کەرەستەکان:

دووربین (Telescope) : Explore Scientific ED102

سەرکەمەرە (Mount) : Ioptron IEQ45 Pro

کامێرا (Camera) : ZWO ASI1600MM-Pro

کامێرای ڕێنوێن (guiding Camera) :ZWO ASI120MM

دووربینی ڕێنوێنی (Guiding Scope) : 4×60 میلیمەتری

پاڵێوەر (Filter) : باریکەپانتا HA, SII, OIII

وێنەکان (Frames) : 30 وێنەی 5 خولەکی بۆ هەر پاڵێوەر (لەگەڵ وێنە ڕەشی سەرەکی بۆ خاوێنکردنەوەی وێنەکان)

* وێنەگر: محەمەد مەولوود

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button