بابەتگەردوونناسی

تێلێسکۆپی جەیمز وێب مێژووی خولقاند

خەونەکان هەڵدەفڕن!
١٠ ملیار دۆلار بۆ سەفەرێکی یەک و نیو ملیۆن کیلۆمەتری!

جیهان چۆن دروست بووه؟
ئێمە لە کوێوە هاتووین؟
ئاخۆ ئێمە لەم جیهانەدا بە تەنیاین؟

دوای نزیکەی ٣٠ ساڵ کار و ئامادەکاری لە ئاکامدا ناسا توانیی تێلێسکۆپی پێشکەوتووی خۆی به تێچووی ١٠ ملیار دۆلارەوە سواری هاژەکی ئەورووپیی ئاریانی ٥ بکات و بینێرێته بۆشایی ئاسمان. ئەم هاژەکە لە دوورگەی گۆیانی فەڕەنسا هەڵکەوتوو لە ئەمریکای باشوورەوە هاویژراوە.
دوای گەیشتن به بۆشایی ئاسمان، تێلێسکۆپەکە لە هاژەکی هەڵگری خۆی جیا دەبێتەوە و لە سەفەرێکی یەک مانگەدا، یەک و نیو ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی دوور دەبێتەوە.
ئەمەش وەک ڕووداوێکی گرینگی سەدەی بیست و یەک لە بوواری زانست لە قەڵەم دراوە.
ئەم پرۆژەیە بۆ ساڵانێکی زۆر دوا دەخرا و چەن جاریش تاکوو وەلانانی یەکجارەکی ڕۆیشتووە. ئەوەش به ملیار دۆلار زیانی بەم پڕۆژەیە گەیاندووە.
دوای گەیشتن به شوێنی دیاریکراو لە بۆشایی ئاسمان، تێلێسکۆپێک به گەورەیی گۆڕەپانێکی تێنس دەکرێتەوە. ئەگەر کێشەیەک دروست بێت و ئامێرێک تێک بچێت، هەموو شتێک به فیڕۆ دەڕوات!

جەیمز وێب به وەرگرتنی تیشکی ڕووناکی کە ١٣ ملیار ساڵ بە ڕێوە بووه بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانه دەگەڕێت.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

 

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button