بابەتتەندروستی

تووشبوونی منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە کۆڤید-١٩ لە لەندەن

تووشبوونی منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە کۆڤید-١٩ لە لەندەن

پاش چەند خولەکێک لە لەدایکبوونی منداڵێک لە شاری لەندەن، وەڵامی تاقیکردنەوەکەی نیشانی دا کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. چەند ڕۆژ پێش لەدایکبوونی ئەم منداڵە، دایکی بەهۆی هەندێک نیشانەی پێوەندیدار بە کۆرۆناوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو و تاقیکردنەوەکان هەڵگری ئەم وڵامە بوون کە ئەم خاتوونە دووگیانە تووشی کۆڤید-١٩ (کۆرۆناڤایرۆسی نوێ) بووە. پزیشکەکان دەڵێن کە ئەوان دڵنیا نین کە ئایا ئەم منداڵە لەناو منداڵدانی دایکیدا تووشی ئەم نەخۆشییە بووە یان لە کاتی لەدایکبوونیدا. دوابەدای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانستوانان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نموونەی ٩ ژنی دووگیانی تووشبوو بە کۆرۆناڤایرۆسی نوێ کرد کە حەوتەی ٣٦ تا ٣٩ی دووگیانی خۆیان تێپەڕ دەکرد و لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ووهانی چین لەژێر چاوەدێریدا بوون. تیمی لێکۆلەر نموونەی لە تەوشی ئامنیۆتیک، بەنەنێوکی منداڵ، شیری دایک و هەروەها قورگی (ئەوک) منداڵ هەڵگرتەوە. هیچکام لەم نموونانە ئاسەواری کۆرۆناڤایرۆسی نوێیان دەرنەخست. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ئەم بابەتە لە ژوورناڵی “لەنسێت”دا چاپ بووە، لە ئاکامدا هیچ گواستنەوەیەکی ڤایرۆس لە نێوان دایک و ئاوڵەمەدا بەدی نەکراوە. ئێستا پرسیار ئەمەیە، ئەدی منداڵ چۆن تووش دەبێت؟ منداڵان بە سووکی دەکەونە ژێر کاریگەریی کۆرۆناڤایرۆس، بەڵام هێستاش بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نییە کە بزانین منداڵەکان چۆن تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە زۆربەی وڵاتەکان ژیان بە دۆخی ئاسایی خۆیدا تێناپەڕێت و بۆنەکان ڕاگیراون، قوتابخانەکان داخراون و هەندێک شار لەژێر قەرەنتینە دان. هەر بۆیەش واپێدەچوو کە ژنانی دووگیان لە ژێر مەترسیی زۆرتر دابن، بەڵام وادیارە لە باسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بارودۆخەکە جیاوازە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی لە وڵاتی چین، لە ١٤٧ ژنی دووگیانی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ تەنیا لە سەدا ٨یان بە سەختی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و تەنیا ١% یان بە بارودۆخی زۆر مەترسیداردا تێپەڕین.
وشەکان:
تەوشی ئامنیۆتیک: Amniotic fluid
بەنەنێوک: Umbilical cord
ئاوڵەمە: Fetus

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/newborn-has-coronavirus-london.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button