بابەتتەندروستی

سویسرا سەرجەم بانگەشەکانی تەمباکۆی قەدەخە کرد!

خەڵکی سویسرا دەنگیان دا بە قەدەخەکردنی بانگەشەی بەرهەمەکانی تەمباکۆ. لەم ڕیفراندۆمەدا کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو، ٥٧%ی خەڵک دەنگیان دا بە قەدەخەکردنی بانگەشەی تەمباکۆ لەسەر هەر چەشنە سۆشیاڵ میدیایەک.

سویسرا بۆ زۆرێک لە بڕیارە گرنگەکان، بە سیستمی ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ پرس بە خەڵک دەکات. لەو سیستمەدا خەڵک هێزێکی زۆرتریان هەیە و حکوومەت بۆ بڕیاردان تەنیا پرس بە نوێنەرانی پەرلەمان ناکات. هەروەها چەند شارێکی ئەمریکاش بۆ یاساکانی ناوخۆی خۆیان لە سیستمی ڕیفراندۆم کەڵک وەردەگرن.

فیلیپ موریس ئینترنەشنال، بەرهەمهێنەری مارڵبۆڕۆ، کە پێشتر ڕای گەیاندبوو جگەرە دەبێت لە هەموو دونیادا قەدەخە بکرێت، پاڵپشتیی لە بزووتنەوەی قەدەخەکردنی بانگەشەی تەمباکۆ لە سویسرا کرد.

ئەگەری ئەوە هەیە دواتر بۆ قەدەخەکردنی بانگەشە بۆ بەرهەمەکانی دیکە وەک ئەلکول و شەکر ڕیفراندۆم بەڕێوە بچێت.

چارەگێکی خەڵکی ٨.٩ ملیۆن کەسیی سویسرا جگەرە دەکێشن و ساڵانە ٩٥٠٠ مردن بەهۆی جگەرەکێشانەوە تۆمار دەکرێت. پێشتر بانگەشەی تەمباکۆ لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ قەدەخە بوو بەڵام ئەم جارە لە سەرجەم سۆشیاڵ میدیاکانی دیکە وەک ئینتەرنێت، ڕۆژنامەکان و سینەماکان قەدەخە کرا.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: حەسەن مووسازادە

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button