بابەتتەندروستی

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن.

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن.

پاش ئەوەی کە وەزیری تەندروستیی فەڕانسە وتی دەرمانە دژە-هەوەکان نەک نەخۆشییەکە چارەسەر ناکات بەڵکوو خراپتریشی دەکات، ڕێكخراوەی جیهانیی تەندروستی بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا نابێ ئیبۆپڕۆفێن بەکار بهێنن.
بەپێی توێژینەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی لەنسێتدا بڵاو کراوەتەوە، ئەو ئەنزیمەی کە دژە-هەوەکان چالاکی دەکەنەوە دەبێتە هۆی خراپتربوونی نەخۆشیی کۆڤید-١٩.

وتەبێژی ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی وتی: ئێمە پێشنیار دەکەین بۆ دەرمانی “تا” لە دەوای پاڕاسیتامۆل کەڵک وەربگیرێت. بەکارهێنانی زۆری پاڕاسیتامۆل دەتوانێت لەسەر جەرگ کاریگەریی خراپ دابنێت بۆیە ئەویش دەبێ پاش ڕاوێژ لەگەڵ پزیشک بەکار بهێنرێت.
پاندمیی کۆڤید-١٩، تا ئێستا نزیکەی ١٩٠ هەزار کەسی تووش کردووە و لەم ژمارەیه زیاتر لە ٧٨٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوە. لەم نەخۆشییەدا زۆربەی کەسەکان نیشانەی سووکیان دەبێت، بەڵام دەشتوانێت ببێتە هۆی سیەسۆ(نۆمۆنیا) و کاتێک کە نەخۆشییەکە بەرەو خراپتربوون دەڕوات دەتوانێت ببێتە هۆی پەککەوتنی ئەندامەکانی لەش.

pneumonia پنومونی
anti-inflammatory ضد التهاب

ئامادەکردن: نەسیبە بارانی

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/who-recommends-to-avoid-taking-ibuprofen-for-covid-19-symptoms

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button