بابەتتەکنەلۆجیا

کاتێک لە شەڕی دژی کۆرۆنادا تەکنۆلۆژی دەکەوێتە خزمەتی مرۆڤەوە!

کاتێک لە شەڕی دژی کۆرۆنادا تەکنۆلۆژی دەکەوێتە خزمەتی مرۆڤەوە!

لە کاتێکدا کۆرۆنا باڵی کێشاوەتە سەر تەواوی لایەنەکانی ژیانی مرۆڤەوە، ئامێرە دەستکردەکانی مرۆڤیش کەوتوونەتە خزمەتی ئەو تا لەم شەڕەدا یارمەتیدەری مرۆڤ بن. لێرەدا ئاماژە بە دوو نموونەی سەرنجڕاکێش دەکەین:

ئوتۆمۆبیلی خۆئاژۆ

نیۆلیکس ناوی ئوتۆمۆبیلێکی خۆئاژۆی چینییە کە لە شاری ووهان، بەمەبەستی گەیاندنی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم ئوتۆمۆبیلە بەبێ تێوەگلانی مرۆڤ، ئەرکی دژەگەنکردنی شەقام و ڕێگاکان و گەیاندنی خواردەمەنی بۆ ئەو گەڕەکانەی کە بەچڕی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە، بەجێ دەگەیێنێت. حکوومەتی چین، پاش ئاشکرابوونی قازانجەکانی کەڵکوەرگرتن لەم ئوتۆمۆبیلە، داشکانی ٦٠%ی بۆ کرد تا بەشێوەیەکی بەربڵاوتر کەڵکی لێ وەربگیرێت.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

سەرەڕای هۆشداریی حکوومەتەکان و قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی شوێنەگشتییەکان، هێستاش کەسانێک هەن کە زۆر پێملی پاراستنی مەودا کۆمەڵایەتییەکان نین و وەک جاران دەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.
حکوومەتی ئیسپانیا بۆ ڕاگرنتی خەڵک لەنێو ماڵەکانیاندا، جۆرە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تەرخان کردووە کە مایکرۆفۆنێکی لەسەرە بەمەبەستی هاوارکردن و قیژاندن بەسەر ئەو خەڵکەدا کە لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە! حکوومەتی ئیسپانیا لە ئێوارەی شەممەوە، قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەکان:
https://www.popularmechanics.com/technology/infrastructure/a31401964/self-driving-cars-coronavirus/
https://www.popularmechanics.com/technology/a31708776/police-drones-social-distancing-coronavirus/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button