بابەتتەندروستی

هانتاڤایرۆس چییە؟

هانتاڤایرۆس بنەماڵەیەک لە ڤایرۆسەکانن کە زۆرینەی جار لەڕێی قرتێنەرەکان (وەک مشک) بڵاو دەبنەوە و دەتوانن کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشی لە مرۆڤدا دروست بکەن. هانتاڤایرۆسەکانی ئەمریکا بە هانتاڤایرۆسەکانی “دنیای نوێ” ناسراون و دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشیی HPS لە تووشبواندا، کە کێشە بۆ سییەکان دروست دەکات. هانتاڤایرۆسەکانی تر کە وەکوو هانتاڤایرۆسی “دنیای کۆن” ناسراون، زیاتر لە ئەورووپا و ئاسیادا دەردەکەون و دەبنە هۆی نەخۆشیی HFRS کە تا و خوێنبەربوون و لەکارکەوتنی گورچیلە لە نیشانە سەرەکییەکانیەتی.

هەر جۆرە هانتاڤایرۆسێک جۆرە ئاژەڵێکی قرتێنەری تایبەتی هەیە و زیاتر لەڕێی بەدڵۆپبوونی ڤایرۆسەکە کە لە میز، پیسایی و لیکدا هەیە بڵاو دەبێتەوە و زۆر کەمتر لەڕیی گەستنی ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە. گواستنەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی تر زۆر دەگمەنە هەر بۆیە لە شوێنگەلێکی تایبەتیدا دەمێنێتەوە و بۆ شوێنی دیکە ناگوێزرێتەوە.

قرتێنەر: Rodent
بەدڵۆپبوون: Aerosolized

سەرچاوە:
https://www.cdc.gov/hantavirus/index.html
https://www.cdc.gov/hantavirus/hfrs/index.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button