بابەتتەندروستی

مانەوەی ٨ کاتژمێریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوادا ڕاستە؟

دەوترێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ٨ کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە و دەکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا لە هەواوە بۆ مرۆڤەکان بگوازرێتەوە.

ئەو هەواڵە ڕاستە؟

نەخێر، بە پێی وتەی ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی، گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی هەواوە ڕوو نادات بە مەرجی ڕەچاوکردنی مەوداوی ٢ مەتری لە شوێنە کراوەکاندا ڕوو نادات چون ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دڵۆپەکانی هەناسەوە دەگوازرێتەوە و ئەم دڵۆپانە بەهۆی قورسبوونیانەوە لە هەوادا نامێننەوە. بەڵام ئەگەر نەخۆشێک ڕاستەوخۆ ڕوو لە دەم و چاو و لووتی مرۆڤێکی تەندروست بپژمێت یان بکۆکێت کەسی بەرانبەر نەخۆش دەکەوێت. هەروەها لە کاتی دەرمانی نەخۆشەکان و بۆ تیمی پزیشکی ئەگەری نەخۆشکەوتنیان هەیە چون هەواگۆڕینیان نییە و داخراون.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

سەرچاوە:

https://www.who.int/docs/default-source/coronaviruse/situation-reports/20200326-sitrep-66-covid-19.pdf?sfvrsn=81b94e61_2

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button