بابەتتەندروستی

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

ئەو کەسانەی کە بەرگرییان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، یەکەم کەسن کە دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی.

تاقیکردنەوەیەک بۆ کۆرۆنا، دەتوانێت لە ۱٥ خولەکدا دەری بخات کە بەرگریی دژی فایرۆسەکە لە جەستەدا ھەیە یان نا. ئەم تاقیکردنەوە لە ڕێی لێکۆڵینەوەی خوێنە و تەنیا بە دوو سێ دڵۆپی خوێن دەتوانێت دەری بخات کە دژەتەنی کۆرۆنا لەناو خوێندا ھەیە یان نا. ئەگەر دژەتەن ھەبێت بەو واتایەیە کە ئەو کەسە لەوەپێش تووشی کۆرۆنا بووە و ئێستا تەندروستە و جەستەی بەرگریی پێویستی دژی کۆرۆنا ھەیە. تووشبوون بە کۆرۆنا لەوانەشە بێ ھیچ نیشانەیەک بێت و کەسەکە خۆشی پێی نەزانێت.

قەرار وایە، ئەم تاقیکردنەوە دژەتەنییە، بەزوویی و بە بەرفراوانی لە ئەمریکا، ئاڵمان و چەندین وڵاتی تر بەڕێوە بچێت. بەھۆی قەیرانی کۆرۆناوە، ئابووریی زۆر وڵات خەوتووە و دەوڵەتەکان لە بیری ئاساییکردنەوەی بارودۆخ دان. ئەو کەسانەی کە لە تاقیکردنەوەی دژەتەندا سەرکەوتوو دەبن، دەتوانن یەکەم کەس بن کە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی و لە کەرەنتینە بێنە دەر.

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://trib.al/LcTdJJl

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button