بابەتژینگە

بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان

بڕینی دارەکان بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پێویستیگەلی وەک کاغەز، دەتوانێت گونجاو بێت؛ بەڵام بڕینی لەڕادەبەدەر و دەستدرێژیی زۆر بۆ سەر دارستانەکان، کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ سەر ژینگە و ئێکۆسیستەم (پێک‌بوومەوە) دادەنێت.
بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان و کەم کردنەوەیان، بە واتای زیان گەیاندنە بە سییەکانی زەوی؛ چونکە گژوگیا دەبێتە هۆی بەرهەم‌ هێنانی ئاکسیجێن و گرتنی گازە گوڵخانەییەکان، کەواتە یەکێک لە هۆکارەکانی گەرم بوونی زەوی دەگەڕێتەوە بۆ بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان.
‌شوێنی ژیانی ۷۰ لەسەدی ئاژەڵان و گژوگیاکان لە دارستانەکاندایە و زۆربەیان بە لەناو چوونی دارستانەکان، زیندوو مانەوەیان مسۆگەر نابێت.
بە وتەی ناسا، لەناوبردنی دارستانە باراناوییەکانی نزیک هێڵی یەکسانی(پشتوێنە)، دەتوانێت ببێتە هۆی دروست‌ بوونی کە‌شوهەوای گەرم و وشک؛ کە لە ئاکامدا دەتوانێت ئێکۆسیستەمی زۆربەی گیاکان و ئاژەڵان لە نێو ببات.
وێنەی سەرەوە تەنیا نموونەیێکە لە بنبڕکردنی دارستانەکانی کوردستان و وتەی سەرەوەیش تەنیا کورتە باسێکە لەسەر کاریگەریی نەمانی دارستانەکان. ڕێگەدان بە درێژەدانی ئەم کارە، ڕێگەدانی خیانەتە لە زەوی و بوونەوەرەکانی.

هێڵی یەکسانی(پشتوێنە) equator

ئامادە کردن: هانا جاری
سەرچاوە:
https://sciencing.com/the-effects-of-cutting-down-trees-on-the-ec

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button