بابەتتەندروستی

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟

کۆمپانیاکانی دروستکردنی ماسک، لە ئێستادا ٢٠ هێنده‌ی توانای خۆیان ماسک دروست دەکەن، بەڵام هێشتا دنیا لە قەیرانی کەمی ماسک دایە. دروستکردنی ماسکی پزشکی، زۆر ئەستەم و گرانە. ماشینی دروستکەری پارچەی ماسکی پزشکی ٤ ملوێن دۆلاری تێ دەچێت و ٦ مانگی پێ دەچێت تا ماشینەکە سەر ڕێ بکەوێت.

لەسەرەتای مانگی ڕابردووەوە، کۆمپانیاکان هەوڵیان داوە، دروستکردنی ماسک ڕۆژبەڕۆژ زیاتر کەن. ئێستاکه‌ لە دنیادا، ٢٠ هێنده‌ی ئاستی ئاسایی ماسکی پزشکی دروست دەکرێت، بەڵام هێشتا ئەم ژمارەیه‌ زۆر کەمترە لە بڕی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان و کلینیکەکان. هەردوو ماسکی نەشتەرگەری و ماسکی ئێن-٩٥ لە پارچەیەک کەڵک وەردەگرن بەناوی پارچەی تواوە-فوولێکراوە. ئەم پارچە تایبەتە نەچنراوە و پێویستی بە مه‌کینه‌یه‌کە که‌ لانیکەم ٦ مانگی پێ دەچێت کە دروستی کەیت و هەروەها ٤ ملوێن دۆلار تێچووی دروستکردنی ئەم مه‌کینه‌یه‌. لە دنیادا تەنیا ٥ ٦ دانە کۆمپانی هەن کە توانای دروستکردنی ئەم مه‌کینه‌یان هەیە و لەوانەیە ٩ تا ١٢ مانگی پێ بچێت تا مه‌کینه‌که‌ بگاتە دەست کڕیارانه‌وه‌.

تایوان لە ئێستادا دەتوانێت حه‌فتەی ٩١ تۆن لەو پارچە تایبەتە بەرهەم بهێنێت، بۆ هەڵسەنگاندن، ویلایەتە یەکگەرتووەکانی ئەمریکا لە مانگێکدا دەتوانێت تەنیا ٥٥ تۆن لەو پارچە دروست بکات. تایوان بە هۆی ئەم قەیرانەوە کە خۆی تووشی بووە، هه‌نارده‌کردنی ئەو پارچە تایبەتەی قەدەغە کردووە.

بەهۆی ئەم کەمبوونی ماسکی پزشکییەیه‌ کە ناوەندی بەرگری و کونترۆڵی نەخۆشیی ئه‌مریکا پێشنیار بە هەمووان دەکات کە ماسکی پارچەیی ببەستن و ماسکی پزشکی بۆ نەخۆشخانەکان و فه‌رمانبه‌رانی دەرمان و تەندروستی بهێڵنەوە.

شایانی باسە کە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان کەمپەینێکیان ڕاگەیاندووە بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەستنی ماسکی پارچەیی لە شوێنە گشتییەکاندا کە مەودای کۆمەڵایەتی ناپارێزرێت.

وشە:
Melt blown fabric پارچەی تواوە-فوولێکراو
Social distancing مەودای کۆمەڵایەتی

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
سەرچاوە:
https://www.businessinsider.com/why-factories-cant-keep-up-demand-for-face-masks-coronavirus-2020-4
https://www.cbsnews.com/news/n95-mask-shortage-melt-blown-filters/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button