ئابووریبابەت

نەوتی بەلاش؟!

نەوتی بەلاش؟!

نرخی نەوت بۆ یەکەم جار لە مێژوودا هاتە ژێر سفر. هۆکاری ئەم ڕووداوە مێژووییە دابەزینی داخوازی نەوت لە بازارە جیهانییەکانە بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە.

ئەمە بەواتای ئەوەیە کە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لەوانەیە ناچار بن پارە بدەن بە کڕیارەکانیان، تەنیا لەبەر ئەوەی کە ڕزگار بن لەدەست نەوتێکەوە کە لە دەستیاندا ماوەتەوە و ناتوانن ڕایگرن.
لەلایەکی ترەوە زۆربەی کڕیاران، لە مامەڵەی بۆرسەدا چەند مانگ بەر لە ئێستا نەوتیان کڕیوە و ئێستا کە کاتی وەرگرتنی نەوتەکە هاتووە، دەبێت نەوتەکە وەربگرن، بەڵام وەرگرتنی ئەم نەوتە و پاشەکەوتکردنی تێچوویەکی زۆری دەوێت و بۆیە ئەوان ناچارن بە زیانێکی کەمتر پێش بە زیانی گەورەتر بگرن و نەوتەکە بەخۆڕایی و بەلاش بدەن یان تەنانەت پارەش بدەن تا کەسێک ئەو نەوتە لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان وەرگرێت.

سەرچاوە:
https://www.dw.com/en/us-oil-benchmark-wti-crashes-below-zero/a-53192667

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button