بابەتتەندروستی

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

نیۆیۆرک تایمز دوێنێ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە شەش مەیموونی ڕیسێس مەکاک پاش لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا ( hAdOx1 nCoV-19) لە مۆنتانا، لە بەرانبەر کۆرۆنای نوێ خۆڕاگر بوون و تووشی نەخۆشییەکە نەبوون.
شەش مەیموونەکە پاش ۲۸ ڕۆژ کە کەوتنە بەر ڕێژەیەکی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ نیشانەیەک لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان دەرنەخست و تەندروست بوون.
بەڕێوبەڕی بەشی ئێکۆلۆژیی ڤایرۆس لە تاقیگە بە تایمزی گوت: مەیموونی مەکاک نزیکترین ئاژەڵ بە مرۆڤە کە هەمانە.
مەکاک و مرۆڤەکان لە ۹۳٪ی ″دی‌.ئێن‌.ئەی″ی خۆیاندا هاوبەشن بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە ڤاکسینەکە هەمان ئاکامی لەسەر مرۆڤیش هەبێت. ئەڵبەت ئەم تاقیکارییە سەرکەوتووانە لەسەر ئاژەڵەکان جێگای هیوایە.
گرووپی ڤاکسینی زانکۆی ئاکسفۆرد حەوتەی ڕابردوو تاقیکارییەکانی لەسەر مرۆڤ دەست پێ کردووە.
ئەنیستیتۆی جێنێر وەکوو بەشێک لە گرووپی ڤاکسینی ئاکسفۆرد پێشەنگە لە پێشبڕکێی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

دەوڵەتی ئینگلیز بەڵێنی ۲۰ تا ۲٥ ملیۆن دۆلار یارمەتیی داوە بۆ تاقیکاری.
تاقیکارییەکان لەسەر مرۆڤ لە پێنجشەممەوە دەستی پێ کردووە و چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی سێپتەمبر کۆتایی بێت.
پرۆسەی دروستکردنی ڤاکسین درێژخایەنە و دروستکردنی ڤاکسینێکی بەکەڵک تا مانگی سێپتەمبر زۆر خێرایە.

rhesus macaques ڕیسێس مەکاک

ئامادەکردن: هێمن موحەممەدیان

6 monkeys given an experimental coronavirus vaccine from Oxford did not catch COVID-19 after heavy exposure, raising hopes for a human vaccine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button