بابەتتەندروستیوێنەزانیاری

هەوکردنی سی (سییەسۆ)

هەوکردنی سی (سییەسۆ)
هەوکردنی سی جۆرێک هەوکردنی مەترسیداری کۆئەندامی هەناسەیە کە هۆکارەکەی ڤایرۆس یان بەکتریایە. هەوکردنی سی دەتوانێت لە ئاستی کەم تا مەترسیدار لە هەموو تەمەنێکدا بەدی بکرێت و بەم جۆرە ببێت بە گەورەترین هۆکاری مردنی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا.
هەوکردنی سی لە ساڵی 2017دا هۆکاری مردنی زیاتر لە 808000 منداڵی ژێر تەمەنی 5 ساڵ بووە. واتە 15 لە سەدی ڕێژەی مردنی منداڵانی ژێر ٥ ساڵ لە هەموو جیهاندا. مەترسی ئەم نەخۆشییە بۆ کەسانی گەورەساڵیش کە تەمەنیان سەرووی ٦٥ ساڵە و کەسانێک کە کێشەی تەندروستییان هەیە لە ئاستێکی بەرزدایە.


سییەکان لە چەندینتوورەکەی چکۆلە پێکهاتوون کە لە مرۆڤی تەندروستدا کاتی هەناسەکێشان پڕ دەبن لە هەوا. کاتێک کەسێک تووشی هەوکردنی سییەکان دەبێت توورەکەکان پڕ دەبن لە شلاو و چڵک کە دەبنە هۆی هەناسەدانی بە ئازار و دابەزینی ئاستی ئۆکسیجنی جەستە.
پێکوتە پێشگیری دەکات لە تووشبوونمان بە هەوکردنی سییەکان

نیشانەکان:
بە پێی ئاستی نەخۆشییەکە نیشانەکانی بەم شێوەن:
• کۆکە
• کورتهێنانی هەناسە
• تا، عارەق کردنەوە، لەرز
• ماندوویەتی و کوتراوی
• ئێشی سەرسنگ
• هێڵنج، ڕشانەوە و سکچوون
• سەرگێژە (بە تایبەت لە کەسانی بەتەمەندا)

چارەسەریی:
هەوکردنی سییەکان بە بەکارهێنانی دژەزیندەکان (ئەنتی-بایۆتیک) بەو مەرجەی هۆکاری هەوکردنەکە بەکتریا بێت. ئەنتی-بایۆتیک وەک قورسی ئامۆکسیسیلین. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێویستی بە ئەنتی-بایۆتیکی خۆراکی دەبێت کە لە بنکەکانی چاودێریی پزیشکی دەدرێتە نەخۆشەکە. بەکارهێنانی درمانە بەردەست و هەرزانەکان بۆ نەخۆش لە لایەن کەسانی شارەزا لە بنکەکانی چاودێریی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەممەترسیی ئەم نەخۆشییە کارێکی باوە. تەنیا بۆ دۆخە مەترسیدارەکان دەبێت نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە بخەوێندرێت.
حەوانەوە، خواردنەوەی ئاو و شلاوەکان بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشەکە یارمەتیدەر دەبێت.
کەسانی تووشبوو لە هەموو تەمەنەکاندا دەتوانن مەترسیی هەوکردنی سییەکان بەم شێوازانە کەم بکەنەوە:
• کوتانی پێکوتە: ئامادەکردنی سیستەمی بەرگریی لەش لە ڕێگەی کوتانی پێکوتەی ئەنفلۆنزای هێمۆفیلۆسی جۆرە “بی” پێنۆمۆکۆک، سوورێژە، ئەنفلۆنزا، کۆکەڕەشە باشترین کاریگەریی بۆ بەرگری لە توشبوون بە هەوکردنی سییەکان هەیە.

• شۆردنی دەستەکان: دەستەکانتان بەردەوام بشۆن و دژەگەن بکەن، بە تایبەت کاتێک چاودێریی کەسانێک دەکەن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکەیان هەیە. یان کاتێک لووتمان خاوێن دەکەینەوە بەرگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی مایکرۆبەکان.
• هۆکارە ژینگەییەکان چارەسەر بکەین: بە بەکارهێنانی کەرەستەی تایبەت بە گۆڕینی هەوا لە پیسبوونی هەوای ژوورەوە کەم بکەینەوە. هەروەها سیگار نەکێشین.
• تەندروست بژین: خواردنی تەندروست بەکار بهێنین، پشوو بدەین و بەردەوام وەرزش بکەین تا لەشساخ بمێنین.
خواردنی بەسوود و تەندروست ڕەمزی گەشەکردنی سروشتیی بەرگریی لەشە. سەرەتای ئەم بەرگرییە، شیردانی دایک لە مەمکی خۆی بە کۆرپەلەکەیەتی.
سەرچاوە: www.who.int
ئامادەکردنی : ڕەزا سووری

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button