بابەتتەندروستی

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٣ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:

– بەڕێوەبەریی چێشت و دەوای ئەمریکا ئیجازەی کەڵکوەرگرتنی ناچاریی دەوای ڕێمدێزیڤیری دەرکرد. ئەم ئیجازەیە دوابەدوای ئەوە بوو کە توێژینەوەیەک نیشانی دا کە ئەم دەوایە کاریگەریی ئەرێنی بووە لە دەرمانی کۆرۆنادا.

– مادەیەکی تێکەڵ لەناو شیلەی کۆکەدا (شەربەتی کۆکە)، دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کوشتنی خانەکان! توێژەران دوای تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک دەوا لەسەر خانەی تووشبووی مەیموونێکی ئەفریقایی زانیاریی زۆریان دەست کەوت. لەم توێژینەوەدا دیترا کە بڕێک لە دەواکان یارمەتیدەرن دژی کۆرۆنا و بڕێکیان یارمەتیدەری ڤایرۆسەکەن. بۆ نموونە، کاتێک کە تێکەڵەی دێکسترامێتۆرفان، کە لە شیلەی کۆکەدایە، بە خانەی تووشبوو بە کۆرۆنا زیا کرا بینرا کە ڤایرۆسەکان خێراتر پەرەیان سەند و خانەی زیاتر لەناو چوون.

– بەداخەوە بازدانێکی جینەتیکی لە ترۆپی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئاسانتر بچێتە ناو خانەکانی لەش!

– خانەکانی ڕیخۆڵە دەتوانن تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بن.

– ژمارەی چاکبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەک ملیۆن تێپەڕ بوو.

– ژمارەی تووشبووان لە ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس و ژمارەی مردووان لە ٢٤٠ ھەزار کەس تێپەڕی.

ھەموو ڕۆژێک لەڕێی ماڵپەڕی هۆژانەوە، لەم کاتەدا، چاوەڕوانی کورتەی دوایین ھەواڵە گرینگەکانی کۆرۆنا بن.

وشەکان
U. S. FDA بەڕێوەبەری چێشت و دەوای ئەمریکا
Remdesivir
Dextromethorphan
Syrup شیلە
Cell خانە
Intestine ڕیخۆڵە
Spike ترۆپ

سەرچاوەکان
– Remdesivir: https://bit.ly/2VYO8ml
– Cough Syrup: https://bit.ly/2KRPWqF
– Mutation: https://bit.ly/2YpaEWN
– Intestines: https://bit.ly/3bYgrqn
– Recovery: https://n.pr/2VS5q4m
– Worldwide: https://bit.ly/35iEyxD
-Hashem Al-Ghaili

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button