بابەتتەندروستی

بۆچی دوای هەستان لە خەوی نیوەڕۆ تا ماوەیەک هەست بە گێژی و گرژی دەکەین؟

خەوی نیوەڕۆ سوودی زۆری هەیە، حەسانەوە، باشترکردنی باری دەروونی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لە وانەن. بەداخەوە بۆ هەندێک کەس، ئەم سەرخەوشکاندنانە نەتەنیا بەسوود نین، بەڵکوو کاتێکیش لە خەو هەڵدەستن زۆرتر هەست بە خەواڵوویی و تەنانەت گرژی دەکەن. هۆی ئەم بارودۆخە شتێکە کە پێی دەگوترێت «ئینێرسیای خەوتن»، و ئەمەش کاتێک که خەوتنەکەت زۆر کورت یان زۆر درێژ بووبێت ڕوو دەدات.

ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیریی لە نەخۆشییەکان (CDC) بەم شێوەیە پێناسەی دەکات: «سەرلێشێواوی و بێهێزیی کاتی و دابەزینی باری دەروونی دوای بەخەبەربوونەوە لە خەو»، کە لەم ماوەیەدا «کاردانەوەی خاوتر، یادەوەریی کورتخایەنی خراپتر و خێراییی کەمتر لە بیرکردنەوە بۆ ئەو کەسە ڕوو دەدات». ئەمەش کاتێکە کە جەستەت نایەوێت خێرا لە خەوێکی قووڵەوە هەستێت. تەنانەت هەندێک کەس بە «سەرخۆشیی خەوتن» ناوی دەبەن.

خەوی نیوەڕۆ

بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم هەستە زۆر ناخایەنێت، لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک، هەرچەند ڕەنگە هەندێک کەس تا دوو کاتژمێریش هەستی پێ بکەن. ئینێرسیای خەوتن دەتوانێت لەسەر ئەو کەسانە کاریگەر بێت کە شیفتی کارەکەیان دەسووڕێت یان بە بەردەوامی دەبێت وەڵامدەری داواکارییەکان (on call) بن. ئەمەش ڕەنگە هۆشیاری ئەو کەسە لە شوێنی کاردا کەم بکاتەوە و کاردانەوەکان خاو بکاتەوە. هەروەها دەتوانێت بڕیاردانی خراپ و تەنانەت ئەگەری برینداربوونی پەیوەندیدار بە کار زیاد بکات.

sleep inertia Centers for Disease Control and Prevention

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوە

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button